سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق له‌باره‌ى موچه‌ى هێزه ئه‌منیه‌كانى هه‌رێمه‌وه هاته‌ده‌نگ‌و به‌ڵێنده‌دات، كێشه‌كه‌یان به‌زویى چاره‌سه‌ر بكات.
د. شاخەوان عەبدوڵڵا جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق له‌ڕێگه‌ى میدیاى نزیك له‌پارتیه‌وه وتویه‌تى:"ئەمڕۆ چوارشەممە لەگەڵ محەممەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ تاووتوێکردنی کۆمەڵێک پرس کۆبونەتەوە، لەنێویاندا چارەسەرکردنی کێشەی نەناردنی موچەی هێزەکانی پێشمەرگەو هێزە ئەمنییەکان".
ئاماژه‌ى به‌وه‌شداوه، "داوایان لەسەرۆک وەزیران کردوە، ئەو ناوانەی لەلیستی هێزە ئەمنییەکان کێشەی تێدایە جێبهێڵدرێت بۆ دیوانی چاودێری دارایی تاوەکو وردبینی تێدابکات‌و ئەو ناوانەشی کە وردبینی تێیدا کۆتاییهاتوەو کێشەی نییە موچەکانیان خەرجبکرێت".
به‌وته‌ى جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق، "سەرۆک وەزیرانی عێراق بەڵێنیدا لەماوەی چەند ڕۆژی داهاتودا کێشەی موچەی هێزە ئەمنیەکان چارەسەربکرێت‌و موچەکانیان ڕەوانەدەکرێت".
لای خۆیەوە پێشەوا هەورامانی، وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەڵێت، مەسرور بارزانی، سەرۆک وەزیران لەبارەی پرسی مووچەی هێزە ئەمنییەکانی هەرێمی کوردستانەوە، پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق ئەنجامدا.
دەشڵێت، بەمزووانە کێشەی مووچەی وەزارەتی پێشمەرگە و هێزە ئەمنییەکانی دیکەی هەرێمی کوردستان چارەسەر دەکرێت.
ماوه‌ى نزیكه‌ى 90 ڕۆژه به‌شێك له‌هێزه ئه‌منیه‌كانى هه‌رێمى كوردستان موچه‌ى مانگى 5یان وه‌رنه‌گرتوه‌و به‌وته‌ى سه‌رچاوه‌كانیش، ماوه‌ى هه‌فته‌یه‌كى دیكه‌ش موچه‌كانیان دواده‌كه‌وێت.
