پێدەچێت سەردەمی "شەڕی فڕۆكەی بێفڕۆكەوان "پیشەسازی بەرگری" پەك بخات، وەك ئەوەی لەشەڕی "ناگۆرنۆ-قەرەباخ" و "ئۆكرانیا" روویدا، بەڵام زیاتر لە شەڕی بەردەوامی ئۆكرانیادا دیارە.
رۆژنامەی فاینانشیاڵ تایمز ئاشكرای كردووە دوای ئەوەی شەڕ سەریهەڵدا لە ئۆكرانیا ژمارەی كۆمپانیاكانی بەرهەمهێنەری فڕۆكەی بێفڕۆكەوان لەو وڵاتە لە ٦ كۆمپانیاوە بۆ زیاتر لە ٢٠٠ كۆمپانیا زیادی كردووە.
بەپێی ڕۆژنامە بەریتانییەكە، بڵاوبوونەوەی خێرای تەكنەلۆژیای نوێی بەهێز لە بەرەكانی شەڕدا، پلەبەندی پیشەسازی بەرگری جیهانی كە لە مێژە بەڵێندەرە گەورەكان زاڵن بەسەریدا، دەشێوێنێت.
ئاماژەی بەوەشكردووە، بەكارهێنانی فڕۆكەی بێفڕۆكەوان لە ئۆپەراسیۆنی سەربازی تایبەتی ڕووسیا لە ئۆكرانیا لە دوو ساڵی ڕابردوودا بە خێرایی پەرەی سەندووە.
ڕۆژنامەكە باس لەوە دەكات، پەرەپێدانی بەرنامەی چەكی ئاسایی و كلاسیك ساڵانێكی زۆری دەوێت، هەندێكجاریش دەیان ساڵ دەخایەنێت، هەروەها پێویستی بە بودجەیەكی گەورەی حكومەت هەیە، هەروەها ناوەندی توێژینەوە و تاقیكردنەوەی گەورە، لە كاتێكدا پەرەپێدان و دروستكردنی فڕۆكەی بێفڕۆكەوان پێویستی بە پارەیەكی زۆر و هێزی كاری زۆر و كارگەی فراوان نییە.
