شارپرێس:
ئەندامێکی باڵای لیژنەی کاروباری دەرەوەی ئەنجومەنی نوێنەران هۆشداریى به‌ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان ده‌دات‌و ڕایده‌گه‌یه‌نێت، "نزیكبونه‌وه‌ت له‌به‌شار ئه‌سه‌د، نزیكبونه‌وه‌یه له‌مردن".
ئەدیسۆن جۆ گراڤس ویڵسن ئەندامی باڵای لیژنەی کاروباری دەرەوەی ئەنجومەنی نوێنەران له‌په‌یامێكدا له‌تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تى ئێكس نوسیویه‌تى:"زۆر نائومێدم به‌وه‌ى كه ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌رۆك كۆمارى توركیا به‌ئاشكرا داواى دیدارى به‌شار ئه‌سه‌د "تاوانبارى جه‌نگ"ى كردوه".
هۆشداریى به‌ئه‌ردۆغان ده‌دات‌و ده‌ڵێت:"ئاساییبونه‌وه له‌گه‌ڵ به‌شار ئه‌سه‌دى تاوانبارى جه‌نگ، ئاساییبونه‌وه‌یه له‌گه‌ڵ مردن".
ئه‌و ئەندامه باڵایه‌ى لیژنەی کاروباری دەرەوەی ئەنجومەنی نوێنەران جه‌ختده‌كاته‌وه، "ئه‌مه‌ش هۆكارێكى دیكه‌یه كه ئه‌نجومه‌نى پیرانى ئه‌مریكا په‌له بكات له‌په‌سه‌ندكردنى ئه‌و پڕۆژه‌یاسایه‌ى كه من پێشنیازم كردوه سه‌باره‌ت به‌به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ى ئاساییبونه‌وه‌ى په‌یوه‌ندیه‌كان له‌گه‌ڵ ڕ‌ژێمى به‌شار ئه‌سه‌د".
ئەدیسۆن جۆ گراڤس ویڵسن ئەندامى باڵای لیژنەی کاروباری دەرەوەی ئەنجومەنی نوێنەرانى ئه‌مریكایه‌و سەرۆکی لیژنەی لاوەکی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست‌و باکوری ئەفریقیاو ئاسیای ناوەڕاستەو ئەندامی لیژنەی لاوەکی ئەوروپاشە، هەروەها باڵاترین ئەندامی لیژنەی خزمەتگوزارییە چەکدارەکانی ئەنجومەنی نوێنەرانە کە تێیدا لەلیژنە لاوەکییەکانی ئامادەیی‌و هەروەها هێزە ستراتیژییەکانیشدایە.
