شارپرێس:
به‌ره‌ى گه‌ل به‌سه‌رۆكایه‌تى لاهور شێخ جه‌نگى ڕونكردنه‌وه‌یه‌كى به‌په‌له بڵاوده‌كاته‌وه‌و ڕایده‌گه‌یه‌نێت، "لەئێستادا لەگەڵ هیچ هێزو لایەنێک لەگفتوگۆدانین بۆ دروستكردنى به‌ره‌كى فراوان بۆ هه‌ڵبژاردن"، ده‌شڵێت:"ده‌رگاشمان دانه‌خستوه نه ئێستا‌و نه دواى هه‌ڵبژاردنیش بۆ دروستكردن‌و پێكهێنانى به‌ره‌یه‌كى فراوان یان هاوپه‌یمانێتیه‌كى گه‌وره".
بەرەی گەل كه لاهور شێخ جه‌نگى سه‌رۆكایه‌تى ده‌كات ڕونکردنەوەیەکى بڵاوكردوه‌ته‌وه‌و ئاماژه‌ى به‌دروستکردنی هاوپەیمانیەتیەک بۆ بەشداریکردن لەهەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان كردوه‌و له‌و ڕوه‌شه‌وه ڕایدەگەیەنێت؛ "لەڕابردودا دەستپێشخەرییمان هەبوەو هەوڵمانداوە بەرەیەکی فراوان دروستبکەین، بەڵام وەڵامی لایەنەکان ئەرێنی نەبون".
جه‌ختیكردوه‌ته‌وه، "لەئێستادا لەگەڵ هیچ هێزو لایەنێک لەگفتوگۆدا نین بۆ ئەو مەبەستە، هاوکات نە ئێستا‌و نە دوای هەڵبژاردنیش، دەرگای هاوپەیمانیەتی‌و دروستکردنی بەرەیەکی فراوان لەگەڵ هیچ هێزو لایەن‌و کەسێکدا داناخەین کە خێر‌و خۆشی خەڵک‌و خاکی هەرێمی کوردستانی بوێت".
بەرەی گەل ئه‌وه‌شى بڵاوكردوه‌ته‌وه، "به‌ره‌ى گه‌ل وەک هێزێکی جەماوەری خۆی بۆ هەڵبژاردنی خولی شەشەمی په‌رلەمانی کوردستان ئامادەکردوەو بەپشتیوانی دەنگی ئەو دەنگدەرە بوێر‌و دلێرانەی کە خواستێکی گەورەی گۆڕانکارییان هەیەو زۆرینەی دەنگدەران پێکدەهێنن لەکوردستان، دەیەوێت گۆڕانکاریی ڕیشەیی لەحکومڕانی ئەنجامبدات‌و خەڵکی کوردستان لەم نائومێدیی‌و دۆخە ناهەموارە ڕزگاربکات".
ئەم ڕونکردنەوەیەش دوای ئەوەھات، لەژمارەیەک میدیا ھەواڵی دروستکردنی ھاوپەیمانێتی نێوان بەرەی گەل‌و بزوتنەوەی گۆڕان‌و بەرەکەی مەسعود عەبدولخالق بڵاوکرایەوەو بڕیاروایە، ئەمڕۆ بزوتنەوەی گۆڕان کۆبونەوەیەک لەوبارەیەوە ئەنجامبدات.