شارپرێس
بەڕێوەبەرایەتى هاتوچۆى سلێمانى ڕەتیدەکاتەوە
کامێراى خاڵ بۆ خاڵ لە ڕێگاى سلێمانى – چەمچەماڵ جێگیر بکرێت و هەموو هەمواڵێک لەو
بارەیەوە بە ناڕاست ناودەبات.
لە ڕاگەیەندراوێکدا، بەڕێوەبەرایەتى هاتوچۆى
سلێمانى بڵاویکردەوە، لە چەند ڕۆژی ڕابردوو پرسی دانانی کامێراکانی سیستەمی خاڵ بۆ
خاڵ (پۆینت تو پۆینت) لە سنووری ڕێگاوبانی دەرەوەی شار وە بەدیاری کراوی سلێمانی –
چەمچەماڵ و بە پێچەوانەوە، لە کەناڵێکەوە بڵاوکرایەوە و لەکاتێکدا ئەو پرۆژەیە لەئێستادا
لە قۆناغی جێبەجێ کردندا نییە.
هاتوچۆى سلێمانى ئاماژە بەوەدەکات، هەر بابەتێک
پەیوەندیدار بێت بە کاروباری بەڕێوەبەرایەتییەکەیانەوە یاخود هەر پڕۆژەو بڕیارێکی
هاتووچۆیی بە ڕوونی و بە ئاشکرا خۆیان بڵاویدەکەنەوە.