شارپرێس:
ئه‌ندامێكى سه‌ركردایه‌تى یه‌كێتى نیشتمانى كوردستان هۆكارى دواكه‌وتن‌و نه‌دانى موچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم له‌لایه‌ن عێراقه‌وه، ده‌خاته ئه‌ستۆى حكومه‌تى هه‌رێم‌و ڕایده‌گه‌یه‌نێت، "سه‌رۆكى حكومه‌ت ئه‌و پرسه‌ى به‌حزبیى كردوه"، ده‌شڵێت:"یه‌كێتى له‌هه‌ڵبژاردنى خولى شه‌شه‌مى په‌رله‌مانى كوردستاندا هه‌وڵه‌كانى بۆ ئه‌وه‌یه، زۆرینه‌ى په‌رله‌مانیى به‌ده‌ستبهێنێت‌و به‌ته‌نها حكومه‌ت پێكبهێنێت".
ته‌لار له‌تیف ئه‌ندامى سه‌ركردایه‌تى یه‌كێتى نیشتمانى كوردستان تایبه‌ت به‌شارپرێسى وت:"بۆ هه‌موو ئه‌و وادانه‌ى بۆ هه‌ڵبژاردنى خولى شه‌شه‌مى په‌رله‌مانى كوردستان دیاریكران، یه‌كێتى ئاماده‌بوه‌و خۆى ئاماده‌كردوه".
وتیشى:"حه‌زده‌كه‌ین شه‌ڕه‌كانمان به‌به‌رنامه‌كانمان بێت‌و واقیعى بێت‌و بتوانین ئه‌وه‌ى ده‌یڵێین جێبه‌جێى بكه‌ین".
جه‌ختیشیكرده‌وه، "ئه‌م دۆخه‌ى ئێستا ده‌گوزه‌رێت له‌ناو حكومه‌تدا، تاكلایه‌نه تاكه حزبێك حوكم ده‌كات له‌هه‌رێمى كوردستان‌و ئه‌وه‌ش وایكردوه كێشه‌ى موچه‌و ژیان بۆ خه‌ڵكى هه‌رێمى كوردستان دروستبێت".
به‌وته‌ى ته‌لار له‌تیف، "هه‌ندێك لایه‌نى سیاسیى به‌هۆكارى كه‌مبونه‌وه‌ى كورسیه‌كانیان، نایانه‌وێت هه‌ڵبژاردن بكرێت‌و كێشه دروستده‌كه‌ن، به‌ڵام ئێمه‌ش وه‌ك یه‌كێتى سورین له‌سه‌ر ئه‌نجامدانى هه‌ڵبژاردن‌و ڕێگه ناده‌ین چیتر هه‌ڵبژاردن دوابكه‌وێت، چونكه ئاماده‌ین بۆ ئه‌و پرۆسه‌یه‌و سوربونیشمان له‌سه‌ر هه‌ڵبژاردن بۆ ئه‌وه‌یه خه‌ڵك له‌م دۆخه ڕزگاربكه‌ین‌و بۆ ئه‌وه‌شه عێراقیش دواجار بزانێت له‌گه‌ڵ كێ مامه‌ڵه ده‌كات له‌هه‌رێمى كوردستان".
زۆرێك له‌سه‌ركرده‌و به‌رپرسانى یه‌كێتى باس له‌وه‌ده‌كه‌ن ده‌نگه‌كانى حزبه‌كه‌یان زۆر ده‌بێت‌و ده‌توانن حكومه‌ت به‌ته‌نها پێكبهێنن، ئێوه چى ده‌ڵێن، ته‌لار له‌تیف وتى:"به‌دڵنیاییه‌وه هه‌موو هه‌وڵه‌كانمان به‌سه‌رۆكایه‌تى بافڵ تاڵه‌بانى بۆ ئه‌وه‌یه كه بتوانین زۆرینه‌ى په‌رله‌مانیى بهێنین‌و بتوانین خۆمان حكومه‌ت پێكبهێنین".
باسى له‌وه‌شكرد، "بۆ خه‌ڵكیش ڕونبوه‌ته‌وه ئه‌گه‌ر لایه‌نێك بتوانێت باڵانس له‌كوردستان‌و له‌گه‌ڵ عێراق ڕابگرێت، ئه‌و هێزه یه‌كێتى نیشتمانى كوردستانه".
سه‌ركردایه‌تیه‌كه‌ى یه‌كێتى بۆچونى وابوو، "سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، پرسى موچه‌ى به‌حزبیى كردوه‌و ژیانى خه‌ڵكى كوردستان كه موچه‌كه‌یه‌تى كه‌وتوه‌ته مه‌ترسییه‌كى گه‌وره‌وه، هه‌وڵه‌كانى یه‌كێتى له‌و ڕوه‌وه ده‌ستى پێكردوه‌و ده‌مانه‌وێت حكومه‌ت بۆ خه‌ڵك بگێڕێنه‌وه".