وەزارەتی دارایی عێراق لەبارەی کۆبوونەوەی ئەمڕۆی هەردوو ئەنجومەنی وەزاری ئابووری هەرێم و بەغدا ڕایگەیاند، پرسەکانی بودجە، مووچە، خاڵە سنوورییەکان، باج و سیاسەتی گومرگی کە دەبنە مایەی سەقامگیریی ئابووریی وڵات، چەند بابەتێکی دیکە بوون کە لە کۆبوونەوەکاندا باس کراون.
وەزارەتی دارایی عێراق لەڕاگەیەندراوێکدا دەڵێت، کۆبوونەوەکان دەرفەتی مێژوویین بۆ بەدیهێنانی بەرژەوەندیی دارایی هەردوولا.
ڕاشیگەیاند، لە کۆبوونەوەکاندا جەخت لە زیاترکردنی هەماهەنگی زیاتری دارایی زیاتر لەنێوان هەردوولا کراوەتەوە.
ئاماژەی بەوەشکردووە، کە جەختیان لەشێوازێکی دادپەروەرانە بۆ دابەشکردنی داهاتی نەوت و دەروازە سنوورییەکان کردووەتەوە.