دانیال هاگاری وتەبێژی سوپای ئیسرائیل ڕۆژی سێشەممە ڕایگەیاند كە زیاتر لە ٧٠٠ ئامانجی حیزبوڵا لە میانی چەندین ئۆپەراسیۆنی زەمینی لەناوبراون.
هاگاری لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا رایگەیاند، “ئامانجی سوپای ئیسرائیل گۆڕینی واقیعی ئەمنییە لەسەر سنووری باكور”.
هەروەها ئاماژەی بەوەدا كە ڕێنماییەكان سەبارەت بە بەرەی ناوخۆ گۆڕانكارییان بەسەردا هاتووە و هێشتا ئەگەری هەڵدانی مووشەكی زیاتر بۆ ناو ناوەڕاستی ئیسرائیل لە ئارادایە.
ڕوونیشی كردەوە كە "سوپای ئیسرائیل ئۆپەراسیۆنی ورد و سنووردار لە دژی ئامانجەكانی حیزبوڵا لە ناوچەكانی نزیك سنوور ئەنجام دەدات".
هاگاری دەڵێت: لە ماوەی دەیان ساڵدا حیزبوڵا ژێرخانی لە گوندەكانی باشوور دامەزراندووە، هەروەها تونێلی لە ژێر ماڵەكانی گوندەكاندا دروست كرد و چەك و ئامرازی شەڕی تێدا دانا بە ئامانجی گەیشتن بە ئیسرائیل لە پلانێك بۆ داگیركردنی جەلیل، وەك حەماس لە ٧ی تشرینی یەكەمدا كردویەتی.