محەمەد سەڵاح دەیەوێت بچێتە بەرشەلۆنە

وەرزش

13/03/2025‌ 1227 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

محەممەد سەڵاح ئۆفەرێک پێشکەش بەبەرشەلۆنە دەکات بۆ ئەوەی دوای کۆتاییهاتنی وەرزی ئێستا پەیوەندیی بەو یانەیەوە بکات، چونکە گرێبەستەکەی لەگەڵ لیڤەرپول لەمانگی حوزەیرانی داهاتودا کۆتایی دێت، ئەمەش دەرفەتی ڕۆیشتنی بەخۆڕایی پێدەبەخشێت.


سەرەڕای ئەوەی کە هیلال سعودیە ئارەزوی گواستنەوەی دەکات بەئۆفەرێکی دارایی گەورە کە ساڵانە دەگاتە 50 ملیۆن یۆرۆ، بەڵام ناوی سەڵاح لەکۆتایی ساڵی 2024وە پەیوەندیی بەیانەی بەرشەلۆنەوە هەیە.

پەیوەندییەکانی پێشوی نێوان هەردولا دانوستانێکی یەکلاکەرەوەی لێنەکەوتوه‌تەوە، بەڵام ئەگەری پەیوەندیکردنی بەبەرشەلۆنەوە ڕەنگە جدیتر بێت ئەگەر ڕازیبێت بەکەمکردنەوەی مووچەکەی، بەتایبەتی کە لەئێستادا ساڵانە 15 ملیۆن لیرە لەگەڵ لیڤەرپول وەردەگرێت.

و: ئاکۆ عەبدوڵڵا ئاڵی