لەخانەقین بەهۆی نەورۆزەوە گرژی دروستبوو

کوردستان

20/03/2025‌ 1542 جار خوێندراوه‌ته‌وه


شارپرێس ـ گەرمیان 
لەقەزای خانەقین لەدوای ڕووداوەكانی شانزەی ئۆكتۆبەرەوە هێزەكانی عێراق باڵادەستبوون و پێشمەرگە كشاوەتەوە، ئەمڕۆ لەكاتی داگیرسانی ئاگری نەورۆز گرژی دروستبووە، هەوڵی كوژاندنەوەی ئاگرەكەیانداوە و بەدەم "وتنەوەی حەیدەر، حەیدەر" لەخۆیانداوە.

بەپێی زانیارییەكانی شارپرێس، ئێوارەی ئەمڕۆ لەفلكەی عەزیز پشتیوان لەقەزای خانەقین ئاگری نەورۆز كراوەتەوە، بەڵام كۆمەڵێك كەس ڕۆیشتوونەتە ناو ئەو كەسانەی كە كۆبوونەتەوە بۆ بەرزڕاگرتنی نەورۆز و ساڵی نوێی كوردی بەچەقۆ لەخۆیان داوە و ویستویانە ئاگرەكە بكوژێننەوە، بەڵام ڕێگرییان لێكراوە.

سەرچاوەیەك لەقەزای خانەقین بە شارپرێس-ی ڕاگەیاند، پۆلیس و كادرانی مەڵبەندی یەكێتی لەوێبوون و ڕێگەیان نەداوە ئاگرەكە بكوژێننەوە، لەو جێگایە دوریان خستونەتەوە بەڵام تاكو ئێستا ئەو كەسانە لەنزیك ئاگرەكە ماونەتەوە لەفلكەی عەزیز پشتیوان لەخۆیان دەدەن.

بەپێی زانیارییەكانی شارپرێس ئەو كەسەی سەرپەرشتی ئەو كەسانەی كردووە كە نزیكەی ٢٠ كەس دەبن، پێشتر بەرپرسیارێتی لە ڕێكخراوی بەدردا هەبوو، لەكاتی كردنەوەی ئاگرەكەدا گەنجێك ڤیدیۆی ئاگرەكەی كردووە ‌و ئازاریان داوە.

بەپەلە