شارپرێس:
پشتیوان سادق وه‌زیرى ئه‌وقاف‌و ئەندامی مەکتەبی سیاسی‌و ئەندامی وه‌فدى دانوستانکاری پارتی بۆ پێکهێنانی حکومەت لەگەڵ لایەنەكان له‌ڕێگه‌ى شارپرێسه‌وه ڕایگه‌یاند، "كێشه‌كانمان له‌گه‌ڵ یه‌كێتیى بچوكن‌و پۆسته‌كانیش له‌نێوانمان كێشه‌یه‌ك نییه"، ده‌شڵێت:"كه ئه‌مڕۆمان كردوه به‌جه‌ژن هیچ بابه‌تێكى سیاسیى‌و مه‌زهه‌بى له‌پشته‌وه نییه".
پشتیوان سادق لەیەکێك لەمزگەوتەکانی هەولێر لەکاتی نوێژی جەژن بۆ ئاراس عه‌زیز په‌یامنێرى شارپرێس له‌هه‌ولێر قسه‌یكردو ڕایگه‌یاند، "ئومێدم زۆره كه به‌زویى ڕێكه‌وتنى پارتى‌و یه‌كێتیى بچێته قۆناغێكى دیكه‌وه، به‌زوترینكات ئه‌وه‌ش ڕوو ده‌دات".
ئه‌وه‌شى وتوه، "ڕێککەوتنی سیاسی باش لەگەڵ یەکێتیی‌و لایەنەکان ئەنجامدراوە، ڕاستەوخۆ دوای جەژن گفتوگۆ لەبارەی دابەشکردنی پۆستەکان دەکرێت".
وتیشی:"ئومێد دەکرێت بەئەرێنی ئیش‌و کارەکانی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەت بەڕێوەبچێت، پارتی‌و یەکێتیی بەشێوەی سەرەکی‌و لایەنە سیاسییەکانی دیکەش بەشداریی پێکهێنانی حکومەت دەکەن".
ئه‌وه‌شى ڕونكرده‌وه، "كێشه‌كانمان له‌گه‌ڵ یه‌كێتیى بچوكن‌و پۆسته‌كانیش له‌نێوانمان كێشه‌یه‌ك نییه".
سه‌باره‌ت به‌وه‌ش كه ئه‌مڕۆ له‌هه‌رێم جه‌ژن بوو، به‌ڵام له‌شاره‌كانى دیكه‌ى عێراق نه‌كراوه‌ته جه‌ژن باس له‌وه‌ده‌كرێت هۆكارى سیاسى‌و مه‌زهه‌بى له‌پشته‌وه بوه، پشتیوان سادق وه‌ك وه‌زیرى ئه‌وقاف جه‌ختیكرده‌وه، "كه ئه‌مڕۆمان كردوه به‌جه‌ژن هیچ بابه‌تێكى سیاسیى‌و مه‌زهه‌بى له‌پشته‌وه نییه".
