کاڵکان: پرۆسەی ئاشتی و دیموکراتیک دەگەیەنین بە سەرکەوتن

کوردستان

15 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 548 جار خوێندراوه‌ته‌وه



دوران کاڵکان ئەندامی دامەزرێنەری پەکەکە ڕایگەیاند، چیتر پێویست ناکات لە ڕابردوودا بێمنینەوە، بەڵکو سەردەمی نوێبوونەوەیە، بە بوێری و فیداکارییەکی بەهێزەوە ڕوو لە نوێ بوونەوە دەکەین و پرۆسەی ئاشتی و دیموکراتیک دەگەیەنین بە سەرکەوتن.

کاڵکان بۆ کەناڵی مەدیا هابەر دەڵێت، ئەم کۆنگرەیە بوو بە کۆنگرەیەکی مێژوویی، بووە کۆنگرەی بەرهەمدار و بڕیاردەر. لە راستییدا زۆرێک لە  کۆنگرەکانی پەکەکە، هەرچەندە بۆ هەمووان هەمان شت ناڵێن، بەڵام بە کات و وەرچەرخانێکی زۆر هەستیاردا تێپەڕیون و و نوێبوونەوەکانیش دەرکەوتوون و بەو بڕیارانەی کە دراون زەمینەیان بۆ هەنگاوی نوێ لە تێکۆشانی ئازادیخوازاندا خۆش کرد.

دەشڵێت، تا ئێستا لەسەر ئەم بناغانە هاتووینە ئێرە. کۆنگرەی ١٢ـەمینمان  ئەم نەریتەی خراپ نەکرد. تەنانەت بڕیاردارییەکی بەهێزتری هێنایەئاراوە. کۆتایی بە قۆناغێکی مێژوویی هێنا و بۆ کردنەوەی سەردەمێکی نوێی بووە بنەما و دای بە دەستپێکردن.

دۆران کاڵکان ڕونیکردەوە، ئێستا بە ئاسانی دەتوانین بڵێین، لە ڕێپێوانی ئازادی ئاپۆییدا، سەردەمی پەکەکە کۆتایی هات و سەردەمێکی نوێ دەستپێکردووە. ڕێبەر ئاپۆ ناوی ئەم سەردەمە نوێیەی وەک "سەردەمی ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیک" هێنایەئاراوە. ئاماژەی بەوەدا تێکۆشانی کۆمەڵگەی دیموکراتیک ڕەخسێنەری سەردەمی نوێیە. باوەڕدەکەین، لەسەر ئەم بناغەیە قۆناغی پێشەوەمان دەبێتە هۆی پێشکەوتنێکی نوێ و ڕێ بۆ هەنگاوی بەهێز، ئازادیخوازی، دیموکراتیک و سۆسیالیست دەکاتەوە.