شارپرێس:
به‌گوێره‌ى ئه‌و زانیاریانه‌ى شارپرێس له‌سه‌رچاوه‌یه‌كى وه‌زاره‌تى داراییه‌وه ده‌ستیكه‌وتوه، وردبینى له‌لیستى موچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم له‌به‌غدا ده‌ستى پێكردوه‌و چاوه‌ڕوانده‌كرێت له‌دوو ڕۆژدا پرۆسه‌كه كۆتایی بێت، له‌باره‌ى ناردنى موچه‌شه‌وه زانیاریى نوێ ئاشكراده‌كات.
سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌وه‌زاره‌تى دارایی هه‌رێم زانیاریى بۆ شارپرێس ئاشكراكرد سه‌باره‌ت به‌موچه‌ى مانگى پێنجى فه‌رمانبه‌ران‌و وردبینى له‌لیستى موچه‌دا.
به‌وته‌ى سه‌رچاوه‌كه، "وردبینى له‌لیستى موچه ده‌ستى پێكردوه‌و چاوه‌ڕوانده‌كرێت له‌دوو ڕۆژى داهاتودا ته‌واو بكرێت‌و به‌ر له‌هاتنى جه‌ژنى قوربانیش موچه‌ى مانگى پێنجى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم ڕه‌وانه بكرێت".
سه‌باره‌ت به‌بونى كێشه له‌لیسته‌كه‌دا، سه‌رچاوه‌كه‌ى دارایی هه‌رێم جه‌ختیكرده‌وه، "چاوه‌ڕوانناكرێت هیچ كێشه‌یه‌ك له‌لیستى موچه هه‌بێت، چونكه ناوى 685 هه‌زار فه‌رمانبه‌رى هه‌رێم به‌سیستمى په‌یرۆڵ ئاماده ده‌كرێت‌و ئه‌وى دیكه‌ش كه په‌یوه‌ندیى به‌خانه‌نشینان‌و كۆمه‌ڵایه‌تیه‌وه هه‌یه به‌ئه‌لیكترۆنى ئاماده‌كراوه‌و هیچ كێشه‌یه‌كى تێدانییه".
ئه‌وه‌شى وت:"داهات‌و میزان موراجه‌عه‌ى مانگى چواریش ڕاده‌ستى به‌غدا كراوه‌و هیچ كێشه‌یه‌ك نییه، ئومێد ده‌كه‌ین هیچ گرفتێكى دیكه نه‌یاته پێشه‌وه‌و موچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم به‌ر له‌هاتنى جه‌ژن ڕه‌وانه بكرێت".
له‌باره‌ى ئه‌وه‌ش ئاخۆ واده‌یه‌ك دیارینه‌كراوه له‌لایه‌ن به‌غداوه بۆ ته‌مویلى موچه‌ى مانگى پێنجى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم، سه‌رچاوه‌كه‌ى دارایی بۆ شارپرێس وتى:"هیچ واده‌یه‌كمان پێنه‌وتراوه، به‌ڵام به‌ئه‌گه‌رى زۆره‌وه چاوه‌ڕوانده‌كرێت یه‌كشه‌ممه‌ى داهاتوو موچه‌ى مانگى پێنجى فه‌رمانبه‌ران ڕه‌وانه‌ى هه‌رێم بكرێت".
ش ـ هـ
