توێژینەوەیەک گەیشتووە بە ئاسانترین شێوازی چارەسەری پرۆستات

تەندروستی

30/05/2025‌ 1630 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس

پرۆستات یەکێکە لەو نەخۆشییانەی لەناو ئەوانەی تەمەنیان هەڵکشاوە بەزۆری بڵاوبووەتەوە، لەگەڵ ئەوەی بەشێک لە توشبووان ناگەن بە چارەسەری بنەڕەتی، بەڵام توێژینەوەیەک دەریدەخات کە هەنار چارەسەری پرۆستات دەکات.

لەگەڵ زیادبوونی ژمارەی تووشبووان، گرنگی بەرزکردنەوەی هۆشیاری سەبارەت بەو کێشانەی کە کاریگەری لەسەر پرۆستات لە پیاواندا هەیە و پێویستی ئەنجامدانی پشکنینی ڕێکوپێک بۆ ئەو نەخۆشییە زیاتر دەبێت، بەتایبەتی کە هەندێک نەخۆشی پرۆستات لەوانەیە لە قۆناغە سەرەتاییەکانی نەخۆشیەکەدا نیشانەی نەخۆشییەکە دروست نەکەن.

گۆڤاری Magazinـی ئەڵمانی بڵاویکردەوە، لە هەر پێنج پیاوێک لە ئەڵمانیا تەمەنیان لەنێوان 40 بۆ 50 ساڵدایە تووشی کێشەی پرۆستات بووە، ئەم ڕێژەیە لە نێوان پیاوانی تەمەن 60 بۆ 69 ساڵیدا بەرز دەبێتەوە بۆ یەک لە سێ ساڵ.

جگە لە نیشانەکانی جەستەیی، کێشەی پرۆستات لایەنێکی دەروونی تری هەیە، چونکە هەندێک لە تووشبووان پێیان وایە کاریگەری نەرێنی لەسەر پیاوێتییان هەیە.

پرۆستات ڕژێنێکی بچووکە کە دەکەوێتە نێوان میزڵدان و ئەندامی نێرینەدا و بەرپرسە لە دەردانی شلەیەک کە سپێرم لە پیاواندا دەپارێزێت. کێشەی تەندروستی جۆراوجۆر هەیە کە کاریگەری لەسەر ئەم بەشەی لەش هەیە، هەر لە گەورەبوون و هەوکردن تا گرێ.

گەورەبوونی پرۆستات دەبێتە هۆی تەسکبوونەوەی میزڵدان و ڕێگری لە ڕۆیشتن و دەرچوونی لە لەش و دروستکردنی ژینگەیەکی گونجاو بۆ زۆربوونی بەکتریا و هەوکردن، هەوکردنی درێژخایەن دەبێتە هۆی تێکچوونی شانەکان کە دواتر ئاسانکاری بۆ گەشەی گرێی بەسوود و زیانبەخش دەکات.

زۆرێک لە شێوازەکانی چارەسەری پرۆستات کاریگەری سنووردار و تێچوونی زۆریان هەیە. ئەمەش هانی زانایان دەدات بۆ گەڕان بەدوای شێوازی چارەسەری کاریگەرتر.

چەندین توێژینەوە سوودەکانی پێکهاتەکانی هەنار بەتایبەتی لە چارەسەرکردنی کێشەکانی پرۆستات لە پیاواندا دۆزیوەتەوە.،ڕەنگە نوێترین ئەم توێژینەوانە تاقیکردنەوەیەک بێت کە لەلایەن توێژەرانی زانکۆی ئۆگوستا لە ئەمریکا ئەنجامدراوە.

بەگوێرەی ماڵپەڕی زانستی Nature زانایان ئەو شوێنەی کە پێی دەگوترێت ناوە سپیەکەی هەنار لە دەنکی هەنار جیای دەکەنەوە بۆ تاقیکردنەوەی تواناکانی چارەسەری دژی گەورەبوونی پڕۆستات، بۆیان دەرکەوت کە هەنار کاریگەری هەیە بۆ بەرپەرچدانەوەی گەشەی شانە زیانبەخشەکان.

توێژینەوەکانی پێشوو کاریگەری ئەرێنی خواردنی هەنار لەسەر باشترکردنی ئەرکەکانی پرۆستات لە پیاوان و بەرگری کردن لە گەشەی خانە شێرپەنجەییەکان نیشان دابوو، پسپۆڕان جەخت لەسەر سنووردارکردنی بەکارهێنانی شەکر و خواردنە چەورەکان دەکەنەوە لە بەرژەوەندی زیادکردنی میوە و سەوزە.

س.س