شارپرێس:
له‌زانكۆى میشیگانه‌وه له‌سه‌ر بابه‌تى زوو له‌خه‌و هه‌ستانى كه‌سه به‌ته‌مه‌نه‌كان زانیاریى ئاشكراده‌كرێت‌و ده‌ڵێن، هه‌تا مرۆڤ زیاتر بەتەمەندا بچێت، کاریگەریی لەسەر شێوازی خەوتن دروستده‌بێت‌و ئه‌وه‌ش بەهۆی گۆڕانكارییه جه‌سته‌ییه‌كانه‌وه‌یه.
پڕۆفیسۆر سیندی لوستیگ لەزانکۆی میشیگان وتویه‌تى، "ئەم گۆڕانکاریانە بەیەکەوە گرێدراون‌و بریتین لەکەمبونەوەی وەڵامدانەوەی مێشک بۆ هاندەرە ژینگەییەکان وەک تیشکی خۆر‌و چالاکییەکانی ڕۆژانە".
له‌لایه‌كى دیكه‌وه دکتۆر سایرام پارتاساراتی لەزانکۆی ئەریزۆنا ئاماژه‌ى به‌وه‌داوه، مێشکی كه‌سى بەساڵاچوو وەڵامی سیگناڵەکانی کات باش ناداتەوە، ئەمەش دەبێتە هۆی زوو ماندوێتی‌و زوو بەئاگابونەوە.
ئه‌و پزیشكه وتوشیه‌تى، "کێشەکانی بینین، وەکو ئاوی سپی چاو، بڕی ڕوناکی کە دەگاتە مێشک کەمدەکاتەوەو ڕیتمی ڕۆژانە تێکدەدات‌و دەبێتە هۆی زوو دەردانی میلاتۆنین کە هۆرمۆنی بەرپرسە لەخەوتن".
بۆ باشترکردنی خەو، پارتاساراتی پێشنیازیکردوە، 30 بۆ 60 خولەک پێش خۆرئاوابون بەر ڕوناکییەکی گەش بکەوێت، وەک چونە دەرەوە یان بەکارهێنانی شاشەی دەردانی ڕوناکی، ئەمەش دەردانی میلاتۆنین دوادەخات.
هەروەها لوستیگ ئامۆژگاری ئه‌وه‌شى کردوە، پێشئه‌وه‌ى كه‌سه‌كه بخه‌وێت، ده‌بێت دوربكه‌وێته‌وه لەخواردنەوە کحولیەکان‌و وەرزشکردن، هه‌روه‌ها گرنگه به‌یانیان تیشكى خۆر به‌ر جه‌سته‌ى بكه‌وێت، ئه‌مه‌ش هاوكارى ده‌بێت له‌ڕێکخستنی ڕیتمەکانی ڕۆژانەیدا.
و: ئاکۆ عەبدوڵڵا ئاڵی
