شارپرێس:
شارهزایهكى كاروبارى بانكیى، زانیاریى گرنگ لهبارهى ڕاگرتنى مامهڵهیهكى داراییهوه ئاشكرادهكاتو ڕایدهگهیهنێت، "بهفشارى ئەمریکا کارتی سەرجەم بانکە عێراقیەکان لەمڕۆوە لەدەرەوەی وڵات کارناکەن"، دهشڵێت:"ئهم بڕیاره یەکێکە لەنەنگییە گەورەو شکستە دیارەکانی سیستمی بانکییو دارایی لەتەواوی عێراق".
هاوكار عزهت میكه شارهزاى كاروبارى داراییو بانكیى، لهڕێگهى ئهوكانتى تایبهتى خۆى لهفهیسبوك نوسیویهتى:"ڕاگرتنی کارکردن بەفیزاکارتو ماستەرکارت لەدەرەوەی عێراقو هەرێم، ئەگەرچی هۆکارێکی باشو بەجێیە بۆ کۆنتڕۆڵکردنی چونە دەرەوەی ڕێژەیەکی زۆری دراوو سەرمایەی عێراق بۆ دەرەوە، لەهەمانکاتدا یەکێکە لەنەنگییە گەورەو شکستە دیارەکانی سیستمی بانکییو دارایی لەتەواوی عێراق".
ڕونكردنهوهى زیاترى خستوهتهڕوو وتویهتى:"تاکی عێراقی دەگەڕێتەوە بۆ چوارگۆشەیەکی کۆن لەمامەڵەکردن بەپارەو دراوەوە، منو تۆی هاوڵاتی عێراقی ئیدی تەنها لەناوخۆی وڵاتدا کارتەکانمان بەکاردێتو لەودیو سنورەکانەوە وەک ئەوەیە چەکێکمان پێبێت کە ژەنگی کردبێتو فیشەکی تێدا نەبێت".
جهختیشدهكاتهوه، "هاوڵاتی عێراقی ڕوبەڕوی گرفتی زۆر گەورە دەبێتەوە لەکاتی گەشتو سەردانی وڵاتانو کاروباری بازرگانیداو کاریگەریی زۆر خراپ بەجێدەهێڵێت".
هاوكار عزهت باسى لهوهشكردوه، "ئەمریکا فشاری لەعێراق کردو کارتی سەرجەم بانکە عێراقیەکان لەمڕۆوە لەدەرەوەی وڵات کارناکەن، تەنها کارتی سویچ بانک کاردەکات کە ئەویش بانکێكی ئەمریکییەو دەوڵەتی ئەمریکا سەپۆرتو پشتیوانیی دەکات، گواستنەوەی سەرجەم مامەڵەو هەژمار لەبانکەکانی دیكهوه بۆ یەک بانک دەبێتە گرفتو ئاڵەنگارییەکی گەورە بۆ عێراق، هەم وەک دەوڵەت هەم وەک هاوڵاتیو بەکارهێنەر".
بهبڕواى شارهزاكهى كاروبارى بانكیى، "میکانیزمی ڕێگریکردن لەبردنەدەرەوەی پارەو دراوی دۆلار زۆربونو دەکرا دەست بۆ ئەم بژاردەیە نەبرێت، بەڵام حەتمەن ئەمریکا لەپاڵ ئەو ڕێگرییەدا ئامانجی تری هەیە، سەرەنجام بێ متمانەییو شکستی سیستمی بانکیی لەعێراق پیشاندەداتو چەند ساڵە هەرچی کراوە ئێستا خودی بەرپرسانی عێراق واژۆیان لەسەر مەرگی ئەو سیسمتە کرد کە دەیان ساڵە خەریکی دروستکردنین".
لهكۆتاییشدا ئاماژهى بهوهداوه، "هەموو بانکە نێودەوڵەتییەکانمان دەبنەوە بەبانکی لۆکاڵیو ڕۆڵی دوکانو نوسینگەیەکی حەواڵە دەبیننو دەبێت تاکی عێرقیش هەر مامەڵە بەکاشەوە بکات لەبری هەژمارو کارتو سیستمی ئەلیکترۆنی".
