ڕوسیا هەڕەشەی توند لەئۆکرانیا دەکات

جیهان

03/06/2025‌ 768 جار خوێندراوه‌ته‌وه


شارپرێس:

جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی ئاسایشی ڕوسیا ڕۆژی سێشەممە ڕایگەیاند "تۆڵەسەندنەوە حەتمییە".

دیمیتری مێدڤێدێڤ جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی ئاسایشی ڕوسیا  بە ئاماژەدان بە هێرشەکانی ئەم دواییەی ئۆکرانیا بۆ سەر ڕووسیا، قسەی بۆ "هەموو ئەو کەسانە کرد کە دڵەڕاوکێیان هەیە و چاوەڕێی سزادان دەکەن" و ڕایگەیاند "تۆڵەسەندنەوە حەتمییە".

مێدڤێدێڤ وتیشی"بۆ هەر کەسێک کە دڵەڕاوکێی هەیە و چاوەڕێی تۆڵەکردنەوەیە، دڵەڕاوکێ ئاساییە و تایبەتمەندی مرۆڤی ئاساییە، تۆڵەسەندنەوەش حەتمییە".

 دەشڵێت: گرنگە لەبیرمان بێت کە سوپای ئێمە چالاکانە پێشڕەوی دەکات و بەردەوام دەبێت لە پێشڕەوی، هەموو شتێک کە دەبێت لەناو بچێت بە ناچاری لەناو دەچێت. 

ئۆکرانیا هێرشێکی گەورەی لەناکاوی ئەنجامدا بە بەکارهێنانی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان و هێرشەکانی ئۆکرانیا فڕۆکەخانە سەربازییەکان و دامەزراوەکانی کردە ئامانج کە پێدەچێت پەیوەندییان بە سێ لایەنە ئەتۆمییەکەی ڕوسیاوە هەبێت.

 سەرچاوە ئۆکراینییەکان ئۆپەراسیۆنەکەیان بە "قەبارەی گەورە" وەسف کردووە، کە کاریگەری لەسەر زیاتر لە 40 فڕۆکەی سەربازی هەبووە و مەودای زیاتر لە 4 هەزار کیلۆمەتر دەگرێتەوە.
ئ.ه