پێنج سەرۆک شارەوانی جەهەپە دورخرانەوە

جیهان

05/06/2025‌ 2591 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

پێنج سەرۆک شارەوانی تورکیا سەر بەپارتی گەلی کۆماری جەهەپەی ئۆپۆزسیۆن لەپۆستەکانیان دوورخرانەوە.

میدیاکانی تورکیا بڵاویانکردەوە، پێنج سەرۆک شارەوانی تورکیا سەر بەپارتی گەلی کۆماری جەهەپەی ئۆپۆزسیۆن لەپۆستەکانیان دوورخرانەوە و بڕیاری زیندانیکردنیشیان بۆ دەرچووە.

ئەو سەرۆک شارەوانییانە لەلایەن وەزارەتی ناوخۆوە دورخراونەتەوەو ڕێوشوێنی یاسایی بەرامبەریان دەگیرێتەبەر.

دوو لەو سەرۆک شارەوانیانەی دورخراونەتەوە دەکەونە سنوری پارێزگای ئەدەنە و یەکێکی دیکەش لەسنوری ئەستەنبوڵە.
ئ.ه