بەندکراوێکی کورد لەسێدارە درا

کوردستان

05/06/2025‌ 349 جار خوێندراوه‌ته‌وه



شارپرێس:
سزای سێدارەی بەندكراوێكی كورد بە ناوی ناسر نەبی‌زادە لە بەندیخانەی ناوەندیی ئورمیە جێبەجێ كرا.

بە پێی ڕاپۆرتی ڕێكخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، سزای سێدارەی ناسر نەبی‌زادە، خەڵكی “گەژن”ی سەر بە ئورمیە لە بەندیخانەی ناوەندیی ئەم شارە جێبەجێ كرا.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەم بەندكراوە پێشتر بە تۆمەتی پەیوەندیدار بە مادە هۆشبەرەكانەوە دەستبەسەر و لە لایەن دەزگای دادوەری كۆماری ئیسلامیی ئێران سزای سێدارەی بەسەردا سەپێندرابوو.
ئ.ه