شارپرێس:
دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا ڕایگەیاند، "باشترە ڕێگە بەڕوسیاو ئۆکرانیا بدرێت، بۆ ماوەیەکى دیكهش شەڕبکەنو یەکتر لەناو ببەن".
سهرۆكى ئهمریكا ڕاشیگهیاند، "ڕەنگە بەو جۆرە باشتربێت، ڕێگەیان پێبدرێت، ماوەیەکى دیكهش شەڕبکەنو دواتر بیانوهستێنین، داوام لەڤلادیمێر پوتن سەرۆکی ڕوسیا کرد وەڵامی هێرشەکەی ئۆکرانیا بۆ سەر بنکە ئاسمانییەکان نەداتەوە".
ئهوهشى وتوه، "سهربارى ئهو داوایهى من پێموانییه داواكاریهكهم جێبهجێبكرێت، پێشموانییە ڕوسیاو ئۆکرانیا بیانەوێت ڕێککەوتن بکەن".
لەئۆفیسی ئۆڤاڵ لەگەڵ فریدریش مێرز ڕاوێژکاری ئەڵمانیا، ترەمپ شەڕی ڕوسیاو ئۆکرانیای بەشەڕی دوو منداڵ کە ڕقیان لەیەکترە، بەراورد کرد، وتى:"مەترسی سزاکان هەر ماوەو ئەگەری هەیە سزا بەسەر هەردوو وڵاتی ئۆکرانیاو ڕوسیادا بسەپێندرێت، کاتێک دەبینم کە جەنگ ناوەستێت، ئێمە زۆر توندوتیژ دەبین".
لای خۆیشیەوە فریدریش مێرز ڕاوێژکاری ئەڵمانیا لەمیانی سەردانەکەیدا بۆ کۆشکی سپی دوێنێ پێنجشەممە، داوای لەترەمپ کرد فشاری زیاتر بخاتەسەر ڕوسیا بۆ کۆتاییهێنان بەشەڕی ئۆکرانیا.