شارپرێس:
ناوەندی چاپهمهنىو ڕاگەیاندنى هەپەگە ڕایگەیاند، هێرشەکانی سوپای تورکیا بەسەختی لەسەر هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا درێژەی هەیە، لەئەنجامی ئەو هێرشانەدا دوو گەریلا شەهیدبون، تیمەکانی دروستکەری ئاشتی کۆمەڵگە (CPT)ش ئاشكرایكردوه، توركیا دهستیكردوه بهدروستكردنى بنكهى نوێى سهربازیى لهدهڤهرى بادینان.
هەپەگە لەڕاگەیەندراوێکدا ڕونیکردەوە، هێرشەکانی سوپای تورکیا بەفراوانی لەسەر هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا، بەدیاریکراوەی لەسەر زاپو مەتینا بەسەختی بەردەوامەو لەئەنجامیشدا دوو گەریلا شەهیدبون.
هۆشداریشدهداتو ڕایدهگهیهنێت، "ئهگهربێتو هێرشەکانی سوپای تورکیا بەردەوامبێت، وەڵامی پێویستی ئەو هێرشانە دهدهینهوه".
لهلایهكى دیكهوه ڕاپۆرتی تیمی کوردستانی عێراقی CPT سەبارەت بەئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانی سوپای تورکیا لەمانگی ڕابردودا ئاشكرایكردوه، لەدوای ڕاگەیاندنی هەڵوەشاندنەوەی پەکەکەو لەسێ مانگی ئاگربەستی تاکلایەنەدا، هێرشەکانی سوپای تورکیا زیادیانکردوەو تەواوی هێرشەکانیش بۆسەر پارێزگای دهۆک چڕبونەتەوە.
لەدوای ئەنجامدانی کۆنگرەی (پەکەکە) لەڕۆژی 5ی ئایار بۆ 7ی ئایار، حزبەکە لەڕۆژی 12ی ئایاردا، هەڵوەشاندنەوەی پێکهاتەی ڕێکخراوەیی خۆی ڕاگەیاندو کۆتایی بەهەموو چالاکییەک لەژێر ناوی پەکەکە هێنا، ئەم بڕیارە لەدوای بانگەوازی ئاشتی ڕێبەری حزبەکە ئۆجەلان، لە 27ی شوباتدا هاتو وەکو سەرەنجامی ڕاگەیاندنی ئاگربەستی تاکلایەنە کە لە 1ی ئاداردا ڕاگەیاندرا، بڵاوکرایەوە.
تیمى كوردستانى عێراقى ئهو ڕێكخراوه ئهمریكیه باسى لهوهشكردوه، "سەرباری ئەو بەرەوپێشچونانە، هێرشەکانی سوپای تورکیا بۆسەر هەرێم بەڕێژەیەکی بەرچاو زیادیانکردوە، بەڵام بۆ ناوچەیەکی جوگرافی دیاریکراو چڕبونەتەوە، لەمانگی ڕابردودا هێرشەکانی تورکیا، بەراورد بەمانگی نیسان، بەڕێژەی (143٪) زیادیانکردوەو تەنانەت ژمارەی هێرشەکان لەم مانگەدا، زیاترە لەژمارەی هێرشەکان پێش ڕاگەیاندنی ئاگربەستی تاکلایەنەی پەکەکە".
ئهوهش ڕونكراوهتهوه، تەواوی هێرشەکانیش بەتەنها لەیەک پارێزگادا چربونەتەوە کە ئەویش پارێزگای دهۆکەو (98٪)ی هێرشەکان بۆسەر سنوری قەزای ئامێدیو (2٪)ی هێرشەکان بۆسەر سنوری قەزای زاخۆ بون.
ههر لەمانگی ڕابردودا 510 هێرشو بۆردومانی سوپای تورکیا بۆسەر خاکی هەرێم تۆمارکراون کە هەمویان لەپارێزگای دهۆک بونو هیچ هێرشو بۆردومانێک بۆسەر سنوری پارێزگاکانی تری وەکو (هەولێر، سلێمانی، هەڵەبجەو نەینەوا) ڕوویاننەداوە، لەژمارەی هێرشەکاندا، (458) هێرشیان لەڕێگەی تۆپبارانەوەو (36) هێرشیش لەڕێگەی فڕۆکەی جەنگیو 16 هێرشی تریان لەڕێگەی هەلیکۆپتەرەوە بون، بەبەراورد بەمانگی ئاداریش، ژمارەی هێرشو بۆردومانەکان لەمانگی ئایاردا، بەڕێژەی (332٪) زیادیانکردوە.
ئهوهش هاتوه، "چڕکردنەوەی چالاکییە سەربازییەکان لەیەک دەڤەری دیاریکراودا، بونەتە مایەی زیادبونی بۆردومانەکان، تەواوی سەرنجی چالاکییە سەربازییەکانی سوپای تورکیا لەقەزای ئامێدیدا کۆکراوەتەوە، ئەمەش لەکاتێکدایه، لەساڵانی پێشودا سوپای تورکیا بەبەربڵاویو بەدرێژایی سنورەکانی هەرێم چالاکی سەربازییو هێرشو بۆردومانی ئەنجامدەدا، ئەم گۆڕانکارییە، کاردانەوەو بەرئەنجامی دەستپێکردنی پڕۆسەی ئاشتی نێوان چەکدارانی پەکەکەو سوپای تورکیایە".
لهبهشێكى دیكهى ڕاگهیهنراوهكهدا دهڵێت:"چالاکییە سەربازییەکانی ئێستای سوپای تورکیا جێبەجێکردنی خواستی دروستکردنی ناوچەیەکی ئەمنیو نەهێشتنی ئامادەیی چەکداریی گەریلاکانی پهكهكه لەنزیک ئەو ناوچانەی کە سوپای تورکیا لەهەرێم کۆنتڕۆڵیکردون، زۆرترین ڕێژەی بۆردومانەکانی سوپای تورکیاش لەمساڵدا، لەڕۆژی 12ی ئایاردا ئەنجامدرا کە 94 بۆردومان بوەو لەم ڕۆژەدا پەکەکە هەڵوەشاندنەوەی حزبەکەی ڕاگەیاند".
زانیارییهكى ههستیاریش ئاشكراكراوهو ڕایگهیاندوه، "لەگەڵ هەموو ئەمانەدا، سەرباری بەردەوامی زەمینەسازیی بۆ پڕۆسەی ئاشتیی، لەڕۆژی 30ی ئایاردا، سوپای تورکیا دەستیکرد بەدروستکردنی بارەگایەکی سەربازی نوێ لە(گەلی باڵندا) لەقەزای ئامێدی، لەسەرەتای ئەمساڵیشەوە، سوپای تورکیا ههزارو 14 بۆردومانو هێرشی هەلیکۆپتەری بۆسەر هەرێم ئەنجامداوە، بەهۆی هێرشەکانی سوپای تورکیاش لەمساڵدا، نۆ هاوڵاتی مەدەنی بونەتە قوربانی، کە لەم ژمارەیە سێ هاوڵاتی شەهیدبونو شهش هاوڵاتی تری مەدەنی برینداربون".
