شارپرێس:
دوو بەرپرسی ئاگاداری ئیسرائیل ڕایانگەیاندوە، ئیسرائیل دڵنیایی داوەتە ئەمریکا کە هێرشناکاتەسەر دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئێران، مەگەر ئەوکاتەى دۆناڵد ترەمپ سەرۆکى ئەمریکا ئاماژە بەوەبدات کە دانوستانەکان لەگەڵ تاران شکستیهێناوە.
بەرپرسێکى ئیسرائیلى وتویهتى، "ئیسرائیل بەڕونی بۆ هاوتا ئەمریکییەکانی ڕاگەیاندوە کە بەهێرشێکی سەربازیی بۆ سەر ئێران ئیدارەی ترەمپ سەرسام ناکات".
بەوتەی ئەو دوو بەرپرسە ئیسرائیلییە، حکومەتى ئیسرائیل ئەو پەیامە دڵنیاکەرەوەیەی بەئەمریکا گەیاندوە، هەفتەی ڕابردوو لەسەردانێکیدا بۆ واشنتۆن لەلایەن ڕۆن دێرمر وەزیری کاروباری ستراتیژیو دەیڤید بارنیا سەرۆکی مۆسادو تزاچی هانێگبی ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی.
واشنتۆن ماوەی چەند هەفتەیەکە نیگەرانە لەئەگەری ئەوەی کە ئیسرائیل پلانی بۆ هێرشکردنەسەر تاران داناوە، سەرەڕای بەردەوامی دانوستانەکانی لەگەڵ ئێران.
ترەمپ پێشتر هۆشداریدابوو بەبنیامین ناتانیاهۆ سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل لەگرتنەبەری هیچ ڕێوشوێنێکی سەربازیی لەکاتێکدا دانوستانەکان بەردەوامن، بەڵام ترەمپ ئاماژەی بەوەدا کە هەڵوێستەکەی "دەتوانێت بەپەیوەندییەکی تەلەفۆنی بگۆڕێت" ئەگەر هەست بکات وتووێژ لەگەڵ ئێران هیچ بەرهەمناهێنێت.
