شارپرێس:
لەهەرێمی کوردستان بەبۆنەی جەژنی قوربانەوە لەچاکسازییەکان، مۆڵەت بەژمارەیەک بەندکراو درا، بگەڕێنەوە ماڵەوەو لەگەڵ کەسوکاریان جەژن بکەن.
لهوبارهیهوه خالید محەممەد وتەبێژی چاکسازییەکانی هەرێم ئاشكرایكرد، بەبۆنەی جەژنی قوربانەوە لەچاکسازییەکانی هەرچوار پارێزگاکە 16 بەندکراو مۆڵەتییان پێدراوە بۆ ئەوەی ڕۆژانی جەژن لەگەڵ ئەندامانی خێزانەکانیان بهسهربهرن.
ئاماژهى بهوهشكردوه، "لەو 16 بەندکراوە، سێ لەدهۆکو پێنجیان لەهەولێرو هەشت بەندکراویش لەسلێمانینو مۆڵەتی پێنج ڕۆژیان پێدراوە، بهڵام هیچ بەندکراوێکی تاوانەکانی کوشتنو مادە هۆشبەرهکان مۆڵەتی لەمجۆرەیان پێنادرێت، ئەوانەشی مۆڵەتیان پێدەدرێت، دەبێت کەفیلی تایبەتییان هەبێت".