لەپێنج مانگی ڕابردوودا لەئێران 511 کەس لەسێدارە دراون

کوردستان

03/06/2025‌ 68 جار خوێندراوه‌ته‌وه



شارپرێس:

ئێران لە ماوەی پێنج مانگی یەکەمی ساڵی 2025 زیادبوونی بەرچاوی لەسێدارەدانەکانی بەخۆیەوە بینی و 511 کەس لەسێدارە دراون، بەڵام 261 کەس لە هەمان ماوەی ساڵی 2024 لەسێدارە دراون و لەمساڵدا بە ڕێژەی 96% زیادی کردووە.

تەنها لە مانگی ئایاری ڕابردوودا دەسەڵاتداران 152 سزای لەسێدارەدانیان جێبەجێکردووە، لەوانە 19 بەلوچ، 9 کورد، پێنج ئەفغانی، 4 ژن و هاووڵاتی عەرەب و تورکمان هەبوون.

ڕێکخراوی مافی مرۆڤی ئێران دەڵێت، 90٪ی ئەو سزایانە بە نهێنی جێبەجێکراون و تەنیا ٢٨ حاڵەت بە فەرمی ڕاگەیەندراوە.

ڕێکخراوەکە هۆشداری داوە لە بەکارهێنانی لەسێدارەدان بۆ سەرکوتکردنی ناڕەزایەتیەکان و داوای لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی کرد بەپەلە دەستوەردان بکات.

 بەڕێوەبەری ڕێکخراوەکە، مەحمود عامری، جەختی لەوە کردەوە کە ئەم لەسێدارەدانانە دادگاییکردنی دادپەروەرانەیان نییە، قەیرانەکە پێویستی بە وەڵامدانەوەی نێودەوڵەتی هەیە بۆ ڕێگریکردن لە پەرەسەندنی.

ئ.ه