ناوی ئەندامانی شاندی هاوبەشی ڕۆژئاوا بۆ سەردانی دیمەشق ئاشکراکرا

کوردستان

03/06/2025‌ 438 جار خوێندراوه‌ته‌وه



شارپرێس:

ڕۆژی سێشەممە ناوی ئەندامانی ئەو شاندە کوردییەی پەیەنەکە و  ئەنەکەسە ئاشکراکرا  کە بڕیارە سەفەری دیمەشقی پایتەختی سوریا بکەن لەسەر دەرئەنجامەکانی کۆنفرانسی یەکگرتوویی کورد کە مانگی نیسانی ڕابردوو لە شاری قامیشلۆ بەڕێوەچوو.

بەگوێرەی سەرچاوەیەکی تایبەت کە پێی باشبوو ناوی نەهێنرێت، شاندەکە بریتین لە: "ئالدار خەلیل، پەروین یوسف، نەسرەدین ئیبراهیم، محەمەد ئیسماعیل، سلێمان ئۆسۆ، و فەیسەڵ یوسف ، سەڵاح دەروێش"ٚ.

ئەو سەرچاوەیە ئەوەشی خستەڕوو، "مەزلوم عەبدی، فەرماندەی هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە)، دوو ئەندامی دیکە بۆ شاندەکە دیاری دەکات، بەمەش شاندی کوردی دەگاتە نۆ ئەندام".

بەپێی هەمان سەرچاوە، بڕیارە دوای جەژنی قوربان شاندە کوردەکە بەرەو دیمەشق بڕۆن.
ئ.ه