شارپرێس:
كۆشكی سپی ئاماژه به‌وه‌ده‌كات، نێرده‌ی تایبه‌تی سه‌رۆكی ئه‌مریكا بۆ ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست پێشنیازێكی گشتگیریی له‌باره‌ی ڕێككه‌وتنی ئه‌تۆمی گه‌یاندوه‌ته ئێران؛ هاوكات وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران ده‌ڵێت، "پێشنیازه‌كه چه‌ند خاڵێكی ناڕونی تێدایه".
كۆشكی سپی ڕایگه‌یاند، ستیڤ ویتكۆف نێرده‌ی دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مریكا بۆ ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست پێشنیازێكی گشتگیریی گه‌یاندوه‌ته ئێران‌و ده‌بێت په‌سه‌ندی بكات.
هاوكات ئه‌مڕۆ، عه‌باس عێراقچی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران له‌میانی سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ لوبنان ڕایگه‌یاند، پێشنیازه‌كه‌ی ویتكۆفیان له‌ڕێگه‌ی به‌رپرسانی عوممانه‌وه به‌ده‌ستگه‌یشتوه، به‌ڵام چه‌ند خاڵێكی ناڕونی تێدایه.
عێراقچی جه‌ختیكردوه‌ته‌وه، بۆ به‌رده‌وامیدان به‌پیتاندنی یۆرانیۆم پرس به‌هیچ كه‌س ناكه‌ن‌و ئه‌م بابه‌ته سه‌باره‌ت به‌تاران هێڵی سوره.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران باسی له‌وه‌شكردوه، چه‌ند ڕۆژی داهاتوو به‌گوێره‌ی هه‌ڵوێستی بنه‌ڕه‌تی ئێران‌و به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی گه‌له‌كه‌ی، وه‌ڵامی پێشنیازه‌كه‌ی ویتكۆف ده‌ده‌نه‌وه.