شارپرێس:
وتەبێژی حوسییەکانی یەمەن ئاشكرایكرد، "هێرشێکی سەرکەوتومان کردەسەر فڕۆکەخانەی بن گۆریۆنو توانیمان ڕێگریی لەنیشتنەوەی فڕۆکە سەربازییەکانی ئەمریکا بکەین".
یەحیا سەریع وتەبێژی حوسییەکان ڕایگەیاند، "بەموشەکی هایپەرسۆنیک هێرشمان کردەسەر فڕۆکەخانەی بن گۆریۆن لەتەلئەبیب".
بهوتهى سهریع، "هێرشەکە بەسەرکەوتویی ئامانجەکەی پێکا، بۆ دوەم ڕۆژ لەسەریەک توانیمان ڕێگریی لەنیشتنەوەی فڕۆکە سەربازییەکانی ئەمریکا بکەین، هاوکات هەموو گەشتەکانی فڕۆکەخانەکەش ڕاگیراون".
ئاماژهى بهوهشكرد، "تاوەکو ئابڵۆقەکانی سەر غەززە بەردەوامبن، ئێمهش لەهێرشی موشەکیو درۆنیی بۆسەر ئیسرائیل بەردەوامدەبین، بەڵێنیشدهدهین هێرشەکانمان فراوانتر بکەین بۆ ئەوەی فشار لەئیسرائیل بکەین گەمارۆکەیان لەسەر ئەو کەرتە هەڵبگرن".
لای خۆیەوە، وەزارەتی بەرگریی ئیسرائیل ڕایگەیاند، موشەکێکیان خستوهتە خوارەوە کە لەیەمەنەوە هەڵدرابوو.