شارپرێس:
سەرۆکی نوێنەرایەتیی حکومەتی هەرێم لەبەغدا په‌یامێكى ئاراسته‌ى حكومه‌تى عێراق كرد‌و ڕایگه‌یاند، بۆ چارەسه‌رکردنی کێشەکان، هەرێمى كوردستان زۆر کارتی لەبەردەستدایه، ڕاشیدهگهیهنێت، "هەولێر چۆک دانادات".
فارس عیسا سەرۆکی نوێنەرایەتیی حکومەتی هەرێم لەبەغدا لەئێکس په‌یامێكى بڵاوكردوهتهوهو ڕایگه‌یاندوه، "بۆ تێپەڕاندنی قەیرانەکان، لەوانەش قەیرانە داراییهكانو ئه‌وانى دیكه‌ش، هەرێم هێندە لاواز نییە وەکوو هەندێک لایەن بیری لێدەکەنەوە".
بهبڕواى فارس عیسا، "هه‌ولێر زۆر کارتی فشار‌و ڕێگه‌ی هەیە بۆ چارەسەرکردن، لەوانەش کارتی یاسایی‌و دەستوریی، هەروەها هاوبەشەکانمان لەنیشتمانو کۆمەڵگەی نێودەوڵەتیدا، به‌ڵام جهختدهكهینهوه، هەولێر چۆک دانادات".