شەوی9ی حوزەیرانی ساڵی 2014 نزیكه‌ی 75 هه‌زار سەربازی سوپا و پۆلیسی عێراق، به بێ شەڕ و تەنانەت تەقەش، بەرامبەر 150 چەکداری داعش موسڵیان تەسلیم کرد.
کەوتنی موسڵ تەنیا 3 رۆژ دوای ئەوە هات، کە چەکدارانی داعش چەند گەڕەکێکیان لەناو سەنتەری موسڵ دەست بەسەرداگرت، بەڵام هەمان رۆژ لێیان سەندرایەوە.
پێش کەوتنی موسڵ چی ڕوویدا؟
به‌ر لەگرتنی موسڵ، 4 فیرقه‌ی سه‌ربازی، به‌ته‌واوی 18 شار و شارۆچكه‌كه‌ی نه‌ینه‌وادا بڵاوکرابوونەوە، به‌ڵام زۆربه‌ی ئه‌م هێزانه له‌ناو 74 گه‌ڕه‌كه‌كه‌ی هه‌ردوو به‌ری راست و چه‌پی موسڵدابوون، پێشتر زانیاری هەبوو، کە رۆژێك به‌ر له‌وه‌ی موسڵ بكه‌وێت دەنگۆی رووداوێک هەبوو، به‌ڵام چاوەڕوان نەکراو بوو به‌و خێراییه موسڵ بكه‌وێت.
هێزه‌كانی سوپا و پۆلیسی فیدراڵی، كه له‌ژێر ناوی فەرماندەیی ئۆپه‌راسیۆنەکانی نه‌ینه‌وابوون، زۆربه‌یان شیعەبوون و له‌پارێزگاكانی دیکەوە هێندرابوونە موسڵ و نوری مالكی، سەرۆک وەزیرانی ئەوکاتەی عێراق هەموو متمانەیەکی بەوانبوو.
لە كۆتاییەكانی مانگی ئایاری ساڵی رابردوودا هێزە ئەمنییەكانی عێراق، حەوت ئەندامی رێكخراوی دەوڵەتی ئیسلامی عێراق و شامیان لە موسڵ دەستگیركرد و ئەو دەستگیرکراوانە دانیان بەودانا، كە گرووپەكە پلاندادەڕێژێت بۆ هێرشكردنە سەر شارەكە، لە سەرەتاكانی حوزەیراندا.
لیوا مەهدی غەراوی، فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەكانی پارێزگای نەینەوا، پێش کەوتنی موسڵ داوای هێزی زیاتری کردبوو، بەڵام بەرپرسانی باڵای سوپای عێراق نزیک لە نوری مالکی، سەرۆک وەزیران و فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکان ئەو داواكاریەیان پشتگوێخست.
ڕۆژی 4ی حوزەیران چی ڕوویدا؟
چواری حوەزیران پۆلیسی فیدراڵی لە موسڵ، فەرماندەی سەربازی رێكخراوی دەوڵەتی ئیسلامی‌یان لە موسڵ گەمارۆدا، بەڵام بەرپرسە سەربازییەکەی داعش خۆی تەقاندەوە و خۆی رادەستی هێزە عێراقییەکان نەکرد.
6ی حوزەیران
كاتژمێر دوو سی خولەكی بەیانی رۆژی 6ی حوزەیران لیوا مەهدی غەراویی و پاسەوانەکانی دوای بەسەركردنەوەی خاڵەكانی پشكنینی شاری موسڵ، كە ژمارەی دانیشتوانەكەی دوو ملیۆن كەس دەبێت گەڕانەوە بارەگای فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکان. هەمان شەو كاروانێك لە ئۆتۆمبێلی دەبڵ ئەکسل لە بیابانی سنووری نێوان عێراق و سوریاوە لەدیوی رۆژئاوای موسڵەوە هاتنە ناو شارەکە.
ڕۆژی هەڵاتنی فەرماندە گەورەکان
دوای بڵاوبوونه‌وهی هه‌واڵی جموجۆڵی چه‌كدارانی داعش لە موسڵ، هه‌ریه‌ك له فه‌ریق روكن عه‌بود قه‌نبه‌ر، فه‌رمانده‌ی هێزه هاوبه‌شه‌كانی سوپا و فه‌ریق روكن عه‌لی غێدان، فه‌رمانده‌ی هێزه وشكانییه‌كان، چوونه موسڵ بۆ سه‌رپه‌رشتیكردنی پلانی ئه‌منی پارێزگاكه، بەڵام شه‌وی دووشه‌ممه و به‌ره‌به‌یانی سێشه‌ممه ئه‌و سه‌دان هه‌زار پۆلیس و سه‌ربازه‌ی له‌شاره‌كه‌دا بوون، بێئه‌وه‌ی خه‌ڵكی ئاگای لێبێت شاره‌كه‌یان جێهێشت.
قه‌نبه‌ر و غێدان له‌گه‌ڵ فه‌ریق مه‌هدی غه‌راوی فه‌رمانده‌ی ئۆپه‌راسیۆنەکانی نه‌ینه‌وا له‌كاتی هێرشه‌كه‌ی داعش له‌ناو موسڵدابوون، به‌ڵام هه‌رزوو كشانه‌وه و خۆیان راده‌ستی پێشمه‌رگه كرد.
چیرۆکی دوو ملیار دۆلارەکەی موسڵ
لەکاتی کەوتنی موسڵدا، پارەیەکی زۆر لەنێو بانکەکانی موسڵدا هەبوو، لە رۆژی یەکەم دوو ملیار دۆلار لە بانکەکانی موسڵ کەوتە دەست داعش، جگە لە 2700 ئۆتۆمبێلی هەمەر و هامڤی و سەدان ئۆتۆمبێلی دیکە و هەزاران پارچە چەکی سوک و مامناوەندی و قورس و دەیان تانک و زرێپۆش.
له‌و كاته‌ی سه‌ربازه عێراقییەکان هێشتا سه‌رگه‌رمی هه‌ڵهاتن بوون بۆ ناو هه‌رێمی كوردستان و پارێزگای سەڵاحەدین داعش سه‌رقاڵی گواستنەوەی ئه‌و چه‌ك‌و ته‌قه‌مه‌نیانه بوو كه له‌نه‌ینه‌وا ده‌ستی كه‌وتبوو‌ون ده‌یبردنه سوریا.
کەوتنی شارەكە، زنجیرەیەك رووداوی لێكەوتەوە، لەوانە گرتنی شاری تکریت، سەنتەری پارێزگای سەلاحەدین و بەشێکی پارێزگاکانی کەرکوک و دیالە.
نوری مالکی، سەرۆک وەزیرانی پێشووتری عێراق دەڵێت:"شاری موسڵ رۆژی 10ی حوزەیرانی ساڵی 2014 بەهۆی پیلانگێڕییەک لەناو خودی سوپادا کەوتە دەست داعش".
نوری مالیکی لەچاوپێکەوتنێکی لەگەڵ کەناڵی ئافاق وتی:"پیلانگێڕییەکە بەجۆرێکبووە کە سوپای عێراق کشانەوە بەخۆی بکات و بەرپەرچی هەر هێزێکیش بداتەوە هەوڵبدات ببێتە بەربەست لەبەردەمیان".
مالیکی راشیگەیاندووە "گۆڕەپانی خۆپیشاندان و ناڕەزایەتییەکان گۆڕدران بۆ سەربازگەی پڕچەککراو کە پلان وابووە لەگەڵ رووخاندنی رژێم لەسوریا، دەسەڵات لەعێراقیش بڕووخێنرێت لەسەر دەستی داعش".
