شارپرێس:
یسرائیل کاتز وەزیری بەرگریی ئیسرائیل ڕایگەیاند، هێزەکانی ئیسرائیل بەردەوامدەبن لەئەنجامدانی هێرشەکان بۆسەر ئێرانو بەئامانجگرتنی شوێنە ستراتیژییەکان بهگوێرهى پلانی پێشوەختە پلان بۆ داڕێژراو.
وهزیری بهرگریى ئیسرائیل وتویەتی، ئێران بهههڵدانی موشهک بۆ بەرەی ناوخۆ، هێڵە سورەکانی بەزاندوەو باجەکەشی دەدات.
ئەمە لەکاتێکدایە کە ئەمڕۆ شەممە بەهۆی شەپۆلێکی نوێی موشەکەکانی ئێرانەوە لەدژی ئیسرائیل، سێ ئیسرائیلی کوژرانو دەیان کەسیش برینداربون، ئەمەش لەکاردانەوە بەهێرشێکی ئیسرائیل لەڕۆژی هەینی 13ی حوزەیران، دامەزراوە ناوەکییەکانو ژێرخانی سەربازی کردە ئامانجو ژمارەیەک لەسەرکردە سەربازییو ئەمنییەکانی ئێرانو زانایانی ناوەکی گیانیان لەدەستدا.
چی ڕویدا؟
ئیسرائیل بەرەبەیانی دوێنێ هەینی ئۆپەراسیۆنێکی چڕوپڕی سەربازیی ئەنجامداو شوێنە هەستیارەکانی ئێرانی کردە ئامانج.
بنیامین ناتانیاهۆ سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل ڕایگەیاند، ئامانجی ئۆپەراسیۆنەکە "شکستپێهێنانی هەڕەشەی ئێرانە بۆ سەر بونی ئیسرائیل".
بەرەبەیانی دوێنێ هەینی ناتانیاهۆ لەوتەیەکی ڤیدیۆیدا ڕایگەیاند، ئیسرائیل دامەزراوەی سەرەکیی پیتاندنی یۆرانیۆمی ئێرانی لەنەتەنز کردوهتە ئامانج.
ئیسرائیل چەندین سەرکردەی ئێرانی کردە ئامانج کە دیارترینیان حوسێن سەلامی فەرماندەی سوپای پاسدارانو محەمەد باقری سەرۆک ئەرکانی سوپای پاسداران بون کە لەهێرشەکاندا کوژران.
ئاكۆ عهبدوڵڵا
