تاران لەژێر بۆردوومانێكی سەختدایە و لە هەموو لاوە دوكەڵ بەرز دەبێتەوە

جیهان

11 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 722 جار خوێندراوه‌ته‌وه


شارپرێس:

فڕۆكە جەنگییەكانی ئیسرائیل كەمێك لەمەوبەر هێرشێكی بەرفراوانیان لە  شاری تارانی پایتەختی ئێران دەستپێكردو لە هەموو لایەكەوە دووكەڵ بەرز دەبێتەوە.

بەگوێرەی سەرچاوە نێوخۆییەكان لە تارانەوە هێرشی فڕۆكە جەنگی و درۆنەكانی ئیسرائیل چەند ناوچەی هەستیاری گرتووەتەوە و چەندین شوێن بۆردومان كراون.

هێرشەكان چەندین شوێنیان لەنزیك مەیدانی ئازادی و فڕۆكەخانەی ناوخۆیی شارەكە، شەقامی وەلی عەسر گرتووەتەوە.

هەروەها هێرشەكان وەزارەتی ناوخۆ، بارەگای هێزی ئاسمانی و بنكەكانی پۆلیس و چەند شوێنێكی دیكەی لە رۆژئاوا و رۆژهەڵات و باكوری تاران گرتووەتەوە و ئاگری كۆگای سوتەمەنی تارانیش كە شەوی رابردوو بۆردومان كرا تا ئێستا نەكوژاوەتەوە.

لە ئاسمانی تارانی پایتەخت بەبەردەوامی دەنگی فڕۆكە و بۆردومان دەبیسترێت و سیستمی بەرگری ئاسمانی چالاككراوە.

لەلایەكی دیكەوە هێرشەكانی ئیسرائیل لە شارەكانی كرماشان، تەورێز، ئەسفەهان و ئەهواز بەردەوامن و چەندین پێگەی بۆردوومان كراون.
 ئ.ه