شەش ئەندامی سوپای ئێران لە سەرپێڵی زەهاو کوژران

کوردستان

11 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 592 جار خوێندراوه‌ته‌وه


شارپرێس:
هێرشەکانی سوپای ئیسرائیل لەڕۆژئاوای ئێران و ڕۆژهەڵاتی کوردستان بەتایبەت پارێزگای کرماشان بەردەوامە.

بە پێی ڕاپۆرتی ڕێكخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، بەیانیی ڕۆژی یەكشەممە پادگانی ئەبوزەر، تایبەت بە هێزی زەوینیی سوپای ئێران لە شاری سەرپێڵی زەهاوی سەر بە پارێزگای كرماشان، کرایە ئامانجی هێرشی ئاسمانیی ئیسرائیل.

 لە ئەنجامی ئەم هێرشەدا ٦ ئەندامی سوپا كوژراون و چەندین كەسی دیكە بریندار بوون.
ئ.ه