شارپرێس:
شاره‌زایه‌كى دارایی‌و بانك به‌ناونیشانى (تۆپی یارییەکە لەقاچی حکومەتی هەرێمە)، له‌قازانجى فه‌رمانبه‌ران پێشنیازێكى به‌په‌له ئاراسته‌ى حكومه‌تى هه‌رێم ده‌كات، ده‌ڵێت:"کاتی ئەوەیە حکومەتی هەرێم قۆڵی لێ هەڵبماڵێت‌و داهاتی ناوخۆ ئامادەبکات‌و چەندیشی کورتهێنان هەیە، با لەسەرمایەدارە حزبییەکان قەرزی بکات".
هاوكار عزه‌ت میكه شاره‌زاى دارایی‌و بانكیى له‌وتارێكدا كه پێشنیازه بۆ حكومه‌تى هه‌رێم، ڕایده‌گه‌یه‌نێت، "موچەخۆرانی هەرێم لەدوای بڕیارەکەی وەزیری دارایی عێراق، چاویان لەکۆبونەوەکەی ڕۆژی سێشەممەی پێش جەژنی قوربان بوو حکومەتی عێراق موچە بنێرێت، ئەوانیش بەیەک وشە باسی موچەیان نەکرد".
له‌به‌شێكى دیكه‌ى پێشنیازه‌كه‌یدا هاوكار عزه‌ت ئاماژه‌ى به‌وه‌شكردوه، لەجەژنیشەوە تائێستا موچەخۆران‌و حکومەتی هەرێمیش چاوەڕێی کۆبونەوەی دادگای فیدراڵین ئەمر وەلائی دەربکات، ئەوە نەک ئەمرەکە دەرنەکرا، بەڵکو تۆپ تەقی‌و تیپ هەڵوەشایەوەو دادگاکە ئێستا لەبەردەم قەیرانی گەورەدایە.
جه‌ختیشده‌كاته‌وه، "ئێستا بەهەموو پێوەرێک چارەنوسی موچە دیارنییەو لەجاران ئاڵۆزترە، کاتی ئەوەیە حکومەتی هەرێم قۆڵی لێ هەڵبماڵێت‌و داهاتی ناوخۆ ئامادەبکات‌و چەندیشی کورتهێنان هەیە لەسەرمایەدارە حزبییەکان قەرزی بکات‌و موچەیەک بدات بەفەرمانبەران".
هه‌روه‌ك پێشنیازیش ده‌كات، "ئەگەر ناشتوانێت قەرزبکات خۆ دەتوانێت بەداهاتی ناوخۆی ئەم دوو مانگە کە بەداتاکانی خۆیان زیاتر لە780 ملیار دینارە، لەسەدا 80ى موچەی موچەخۆران بدات‌و تەنها بۆ یەکجاریش بێت ئەو هەستە بۆ هاوڵاتیانی هەرێمەکەی دروستبکات کە لەدۆخە هەستیارەکاندا حکومەت لەپشتی هاوڵاتیەکانی دەبێت (پێدانی ئەو بڕە موچەیە باشترە لەنەدانی هەموی، هەم بۆ حکومەت‌و هەمیش بۆ فەرمانبەر).
شاره‌زاكه‌ى بوارى دارایی‌و بانكیى لێدوانێكى وه‌زیرى دارایی به‌بیر هێناوه‌ته‌وه كه وتویه‌تى، "خۆمان دەتوانین موچە بدەین ئەگەر داهات ڕێکبخەینەوە"، بۆ ئه‌وه‌ش هاوكار عزه‌ت ده‌ڵێت:"دەی فەرمون ئێستا کاتی ئەوەیە موچە بدەن، هەم بۆ ئەوەی تاکی کورد لەمە زەلیلتر نەبێت، هەمیش بۆ ئەوەی بەبەغدا بڵێن ئێمە بێ ئێوەش دەتوانین هەبین".
