شارپرێس:
کەناڵی ئێن بی سی ئەمریکی لەزاری جێگری سەرۆکی ئەمریکاوە بڵاویکردەوە، پەکخستنی هاتووچۆی کەشتیوانی لە گەرووی هورمز لەلایەن ئێرانەوە خۆکوژی دەبێت بۆ تاران.
ئەو لێدوانە لەکاتێکدایە ئەمڕۆ پەرلەمانی ئێران ڕەزامەندی لەسەر داخستنی گەرووی هورمز لەکەنداو داو بڕیاری کۆتایی لە ئەنجوومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانییە بۆ جێبەجێکردنی ئەم هەنگاوە.
ئەگەر ئێران گەرووەکە دابخات، قەیرانی نەوتی جیهانی ڕوودەدات. بۆ نموونە عێراق ئێستا نزیکەی تەواو پشت بە گەرووەکە دەبەستێت بۆ هەناردەکردنی نەوت لە ڕێگەی دەریاوە.
ئ.ه