شارپرێس:
عەلی شەمخانی ڕاوێژکاری باڵای ڕێبەری کۆماری ئیسلامیی ئێران لەنوسینێکدا لەتۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس ڕایگەیاند، "تەنانەت ئەگەر وایدانێین سەرجەم بنکە ئەتۆمییەکانی ئێرانیش لەناوچون، یارییەکە تەواو نابێت؛ لەبەرئەوەی مەوادی پیتێندراو، زانستو تەکنەلۆژیای خۆماڵیو ئیرادەی سیاسی، هەر لەجێی خۆیانن".
بەوتەی شەمخانی، "ئێستا دەستپێشخەریی سیاسیو کرداری هاوکات لەگەڵ مافی بەرگریی ڕەوا لەدەستی لایەنێکدایە کە هەم یارییەی زیرەکانە بەباشی دەزانێو هەم لەبەئامانجگرتنی کوێرانە خۆ دەبوێرێ".
ڕاوێژکاری باڵای ڕێبەری کۆماری ئیسلامیی ئێران لەکۆتایی پەیامەکەیدا دەڵێ، "سورپرایزەکان بەردەوامدەبن".