شارپرێس:
فابریزۆ ڕۆمانۆ ڕۆژنامەنوسی بەناوبانگی ئیتاڵی بەرەبەیانی ئەمڕۆ لەتۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس بڵاویکردەوە، یانەی مانچێستەرسیتی ئینگلیزی ڕێگەیداوە ئیلکای گۆندۆگان گەشتبکات بۆ ئیستانبوڵ.
ئەو ڕۆژنامەنوسە باسی لەوەشکردوە، ئەگەر هەموو شتێک باش بڕوات، لەماوەی 24 کاتژمێری داهاتودا گۆندۆگان دەبێتە یاریزانی نوێی یانەی گەڵاتەسەرای تورکی.
ئاماژەی بەوەشداوە، بۆندەکەی گۆندۆگان تاوەکو مانگی تەمموزی ساڵی 2027 واژۆدەکرێت.