پارێزگاری حەسەکە و وەزیری پەروەردەی دیمەشق لەبارەی خوێندن بەزمانی کوردی کۆبوونەوە

کوردستان

3 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 390 جار خوێندراوه‌ته‌وه


شارپرێس:

ئەمڕۆ لە بینای پارێزگای حەسەکە، نورەدین ئەحمەد، پارێزگاری حەسەکە پێشوازی لە محەمەد تورکۆ وەزیری پەروەردە لە حکومەتی کاتی و شاندی یاوەری کرد.


لە کۆبوونەوەیەکدا باس لە دۆخی ئێستای خوێندن کرا، هەروەها ئامادەکارییە بەردەوامەکان بۆ تاقیکردنەوەکانی خوێندنی بنەڕەتی و ناوەندی تاوتوێکرا. 

هەروەها هەردوولا باسیان لە میکانیزمەکانی جێبەجێکردنی فەرمانی سەرۆکایەتی ژمارە ١٣ کرد کە زمانی کوردی وەک زمانێکی نیشتمانی دەناسێنێت و ڕێگە بە وانەوتنەوە دەدات لەناوەندەکانی خوێندن.

بەپەلە