شارپرێس:
ئارام قادر سەرۆكی پێشووی هاوپەیمانیی نیشتمانی کە لە 12ی حوزەیرانی ساڵی ڕابردوەوە لەلایەن هێزە ئەمنییەكانی سلێمانییەوە دەستگیركرابوو، ئەمڕۆ ئازادکرا.
ئارام قادر کەسایەتی سیاسیی هەرێمی کوردستان، پێشتر لەحزبەکانی بزوتنەوەی ئیسلامیی، کۆمەڵی دادگەریی پۆستی باڵای هەبوەو دوای گەڕانەوەی دکتۆر بەرهەم ساڵح بۆ ناو یەکێتی، بوە بهسەرۆکی هاوپەیمانی نیشتمانی، تاوەکو ئۆکتۆبەری ساڵى 2024، دەستی لەکارکێشاوەتەوە.
ئارام قادر لە12ی حوزەیرانى ساڵى 2025وه دەستگیرکراوە، لەبارەی دەستگیرکردنەکەشى دەنگۆی جیاواز هەبونو باس لهوهدهكرا، بەهۆی کارکردنو هەبونی پەیوەندیی بەیەکێک لەدەزگا هەواڵگیرییەکانی ناوچەکەوە ئارام قادر دەستگیرکراوە، بەڵام ساڵى ڕابردوو کوڕەکەی ئهو ههواڵانهى بهناڕاست ناوبردو جهختیكردهوه، "باوکم پۆستی هەستیاری هەبوە، لەبزوتنەوەی ئیسلامیدا بەرپرسی ڕێکخستن (تەنزیمات) بوە، لەکۆمەڵی دادگەریش بەرپرسی پەیوەندییەکان بوە، خۆی سەرۆکی هاوپەیمانی بوە، بۆیە پەیوەندییەکانی شاراوە نەبون".
لەدانیشتنی پێشوودا ئەبوبەکر سدیق پارێزەرەکەی ڕایگەیاندبوو کە ئارام قادر بەتۆمەتی سیخوڕی دەستگیرکراوە
ئەوە لەکاتێکدایە تائێستا دادیگاییکردنی ئارام قادر نەکراوە دوو جار براوەتە بەردەم دادوەر لەلایەن دادوەرەوە پرۆسەی دادگاییکردنەکەی دواخراوە .