شارپرێس:
بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە بەغداد پێشوازی لە عەممار حەکیم، سەرۆکی رەوتی حیکمە کرد.
بەگوێرەی ڕاگەیەندراوێک، لە کۆبوونەوەکەدا کە د. خالید شوانی، وەزیری دادی عێراق ئامادەیبوو، دۆخی سیاسیی ناوچەکە و پێکهێنانی حکومەتی نوێی عیراق تاوتوێ کرا.
هەروەها سەرۆکی یەکێتی، گرنگی پێویستی بەردەوامی دیالۆگی نیشتمانی لەنێوان لایەنەکان دووپاتکردەوە و رایگەیاند، یەکێتی بۆ بەهێزترکردنی گیانی پێکەوەیی و زیاتر خزمەتکردنی خەڵکە خۆشەویستەکەمان کاردەکات.
هاوکات بافڵ تاڵەبانی جەختی لە ئامادەیی یەکێتی بۆ دانیشتنی ئەنجوومەنی نوێنەران بۆ هەڵبژاردنی سەرۆککۆمار و تەواوکردنی رێکارە دەستوورییەکان کردەوە.