شارپرێس:
حەیدەر مولا سەرکردە لەهاوپەیمانیی عەزم زانیارییه‌كى گرنگ‌و هه‌ستیار له‌باره‌ى دۆخى عێراقه‌وه ئاشكرادهكاتو ڕاشیدهگهیهنێت، "دۆخی سیاسیی عێراق بەرەو دروستبونی دوو هاوپەیمانیی نوێ دەچێت"، ده‌شڵێت، "پارتى‌و یه‌كێتیش به‌سه‌ر دوو هاوپه‌یمانیه‌كه‌دا دابه‌شده‌بن واته له‌دوو به‌ره‌ى جیاواز ده‌بن".
ئه‌و سه‌ركرده‌یه‌ى هاوپه‌یمانى عه‌زمى سونى ئاماژه‌ى ئاماژه‌ى بهوهكردوه، هاوپه‌یمانى یەکەمیان لەعەزم، دەوڵەتی یاسا، پارتی دیموکراتی کوردستان، ڕێکخراوی بەدرو هەردوو جوڵانەوەی ئەساسو تەسمیم پێکدێت.
سه‌باره‌ت بههاوپەیمانیی دوەمیش ئاشكرایكردوه، "هاوپه‌یمانى دوه‌میش بریتین لەعەسائیب، تەقەدوم، یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان‌و ڕەیان کلدانی".
به‌گوێره‌ى ئه‌و دابەشکارییەی مولا باسیکردوە، ئاماژەیە بۆ گۆڕانکارییەکی بنەڕەتی لەنەخشەی هاوپەیمانێتییەکانی ئێستای عێراق‌و شێوازی ململانێ سیاسییەکان لەقۆناغی داهاتودا.