شارپرێس:
دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا سەبارەت بە ئێران ڕایگەیاند "دەبێت ڕێککەوتنێکی مانادار لەگەڵ ئێران بکەین، ئەگەر ڕێککەوتنێک نەبێت، شتی خراپ ڕوودەدات".
دۆناڵد ترەمپ دەڵێت "ئیسرائیل و ئێران دەبینین شتەکان بەرەو کوێ دەڕۆن."
هەروەها دەڵێت "فڕۆکە بۆمب هاوێژەکانی بی ٢ سەرسوڕهێنەرن، ئەوە خەیاڵییە. چۆن توانای ئەتۆمییان بە تەواوی لەناوبرد."
ئاشکراشیکرد "لە 10 ڕۆژی داهاتوودا دەزانن کە ئایا دەتوانرێت ڕێککەوتن لەگەڵ ئێران بکرێت یان نا. نابێت چەکی ئەتۆمییان هەبێت".