شارپرێس:
بەگوێرەی زانیارییەکانی شارپرێس یەکێتی و نەوەی نوێ لەچوارچێوەی هاوپەیمانێتییەکەیاندا ڕەشنوسی ڕێککەوتن ئامادە دەکەن.
بەگوێرەی ئەو زانیارییانە، هەردوو فراکسیۆنی یەکێتی و نەوەی نوێ و پەرلەمانتارەکانیان تێکەڵ دەکرێن و یەک فراکسیۆن پێکدەهێنن.
یەکێتی و نەوەی نوێ بۆ پێکهێنانی حکومەتی نوێ، دەسەڵاتەکانی هەرێمیان بەسەر دوو ستوندا لە نێوان زۆنی سلێمانی و زۆنی هەولێردا دابەشکردووە، بەجۆرێک سەرۆکی هەرێم و چەند وەزارەتێک لەبەرامبەر سەرۆکی حکومەت و چەند وەزارەتێک دانراون.
هەروەها دەبێت پلەبەرزکردنەوەی فەرمانبەران دەستپێبکاتەوەو ڕەشنوسی دەستوری هەرێمی کوردستان بنوسرێتەوەو لەسەر کێشەکانی کارەباو خزمەتگوزارییەکانیش ڕێککەوتن کراوە.
ئەو ڕەشنوسە کە لەلایەن مەکتەبی سیاسی و ئەنجومەنی باڵای نەوەی نوێ ئامادەکراوە، دوای پەسەندکردنی لە ڕێوڕەسمێکدا لەلایەن بافڵ تاڵەبانی و شاسوار عەبدولواحیدەوە ڕادەگەیەنرێت.