شارپرێس:
ئاسیاسێڵ لەڕێگەی باڵیۆزخانەی بەریتانیاوە لەعێراق ڕێککەوتنێکی هەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتی دەرەوەو کۆمۆنوێڵسو گەشەپێدانی بەریتانیا لەچوارچێوەی پڕۆگرامی سکۆلەرشیپی چیڤنینگ "Chevening" ڕاگەیاند، ئەم هەنگاوە ڕەنگدانەوەی پابەندبونی هەردولایەنە بۆ پاڵپشتیکردنی خوێندنی باڵاو پڕچەککردنی گەنجانی عێراقو بونیادنانی سەرکردەی کاریگەر لەداهاتودا.
ئامانج لەم پڕۆژە هاوبەشە پشتگیریکردنی خوێندکارانی عێراقی خوێندنی باڵایە بەمەبەستی تەواوکردنی خوێندن لەبەریتانیا لەچوارچێوەی پڕۆگرامی چیڤنینگ؛ کە یەکێکە لەکۆنترین پڕۆگرامەکانی سکۆلەرشیپی حکومەتی بەریتانیاو فۆکەس دەخاتەسەر ئامادەکردنی کەسانی خاوەن لێهاتویی باڵا لەوڵاتەکانی خۆیان.
ئەم ڕێککەوتنە لەگەڵ دیدگای ئاسیاسێڵدا دەگونجێت کە بریتییە لەوەبەرهێنان لەسەرمایەی مرۆییو پاڵپشتیکردنی دەستپێشخەریی پەروەردەییو گەشەپێدان، ئەم پڕۆژە هاوبەشە نوێنەرایەتی دەرفەتێکی ناوازە دەکات بۆ بەرزکردنەوەی کارایی سەرمایەی مرۆییو پڕکردنەوەی کەموکورتی لەکارامەیی پسپۆڕییە گرنگەکاندا، هەروەها خوێندکارانی عێراق بەتۆڕی جیهانی چیڤنینگەوە دەبەستێتەوە کە زیاتر لە 60 هەزار دەرچوی زیاتر لە 160 وڵات لەخۆدەگرێت، لەوانەش سەرۆکی دەوڵەتو پسپۆڕان.
بەم هەنگاوەش بەشداریدەکات لەبەرزکردنەوەی دەرفەتەکانی بەردەم گەنجانو فراوانکردنی ئاسۆی ئەکادیمیو پیشەیی خۆیان، جگە لەبەهێزکردنی هەماهەنگی نێوان کەرتی تایبەتو دامەزراوە نێودەوڵەتییەکان.
ئاسیاسێڵ دوپاتیدەکاتەوە، ئەم پڕۆژە هاوبەشە نوێنەرایەتی هەنگاوێکی گرنگ دەکات بۆ بەهێزکردنی لێهاتویی گەنجانو بەستنەوەیان بەتۆڕە جیهانییەکانی شارەزاییو سەرکردایەتی، کە لەئەنجامدا سود بەکۆمەڵگە بەگشتییو گەشەپێدانی دەگەیەنێت.
لەوبارەیەوە عامر الصناع بەڕێوەبەری کارگێڕیی کۆمپانیای ئاسیاسێڵ ڕایگەیاند، "ئێمە لەئاسیاسێڵ پابەندبونمان دوپاتدەکەینەوە بۆ پاڵپشتیکردنی کارامەیی عێراقییەکانو دروستکردنی دەرفەتی بەردەوام لەبەردەم گەنجاندا، ڕۆڵی پێشەنگیمان لەعێراقدا دەمانخاتە پێگەی بەرپرسیارێتی بونیادنانەوەو پشتگیریکردنی دەرفەتە گرنگەکانی بەردەم گەنجان، لەنێویاندا پڕۆگرامی چیڤنینگ، کە یەکێکە لەپرۆگرامە جیهانییە بەناوبانگەکانی بەریتانیا".
هاوكات عیرفان سدیق باڵیۆزی بەریتانیا لەعێراق وتی، "خۆشحاڵین بەئاهەنگگێڕان بەبۆنەی ئەم پڕۆژە هاوبەشە نوێیەی نێوان ئاسیاسێڵو وەزارەتی دەرەوەی بەریتانیا کە باڵیۆزخانەی بەریتانیا لەعێراق نوێنەرایەتی دەکات لەڕێگەی پڕۆگرامی چیڤنینگ بۆ خوێندنی ماستەر لەبەریتانیا، ئەم هاوکارییە ڕەنگدانەوەی پابەندبونی هاوبەشمانە بۆ بەهێزکردنی گەنجانی عێراقو پاڵپشتیکردنی نەوەی پێشەنگی داهاتوو، بەکارکردن لەگەڵ کۆمپانیای ئاسیاسێڵ کە کۆمپانیایەکی عێراقیی پێشەنگە، ئێمە دەرفەتەکان لەبەردەم خوێندکارە بەتوانا عێراقییەکان فراواندەکەین بۆ ئەوەی خوێندنێکی کوالێتی بەرز لەبەریتانیا بەدەستبهێننو پەیوەندیی بەتۆڕێکی جیهانییەوە بکەن کە زیاتر لە 60 هەزار خوێندکاری دەرچوی تێدایە".
جهختیشیكردوهتهوه، "ئەم پڕۆژە هاوبەشە تیشکدەخاتەسەر ئەو ڕۆڵە گرنگەی کە کەرتی تایبەت دەتوانێت بیگێڕێت لەپەرەپێدانی پەروەردەو پشتگیریکردنی داهێنانو بەهێزکردنی سەرمایەی مرۆیی لەعێراقدا، ئێمە بەوپەڕی خۆشحاڵییەوە چاوەڕێی بینینی ئەو کاریگەرییە ئەرێنییە دەکەین کە ئەم خوێندکارانە لەسەر کۆمەڵگاکانیانو لەسەر داهاتوی عێراقیان دەبێت".
دەربارەی ئاسیاسێڵ:
ئاسیاسێڵ "کۆماندەکاتەوە"، دابینکاری سەرەکی خزمەتگوزاریى پەیوەندییەکانی مۆبایلو خزمەتگوزارییە دیجیتاڵییەکانە لەعێراقو ژمارهى بهشداربوانی نزیکەی 20 ملیۆنە، ئاسیاسێڵ وەکو یەکەمین کۆمپانیاى خزمەتگوزاریى مۆبایل ناسێنراوە لەعێراقو یەکەمین کۆمپانیاشە تۆڕەکەی هەموو بەشەکانی عێراق دابپۆشێت، ئاسیاسێڵ خزمەتگوزارییەکانی +4G بەکوالێتییەکی بەرز لەسەرجەم پارێزگاکانی عێراق دابیندەکاتو تۆڕەکەشى زیاتر 06.99٪ى دانیشتوانى عێراق دهگرێتهوه.
ئهمهش وا دهكات كه تۆڕهكهى ببێته بەربڵاوترین تۆڕى مۆبایل بەفراوانترین ڕوماڵەوە لەنێو کۆمپانیاکانی دیكهى پەیوەندی لەعێراق. ئاسیاسێڵ شانازی بەوەوەدەکات کە لەکانونی دوەمی 2015وە باشترین دابینکاری خزمەتگوزاری ئینتەرنێتە کە باشترین تۆڕی پەیوەندی بەبەرزترین کوالێتی لەعێراق دابیندەکات.
