شارپرێس:
ئه‌مشه‌و ئۆتۆمبێلێكى گوله‌نه‌بڕ له‌ناوچه‌یه‌كى نزیك سلێمانى، به‌دیاریكراوى له‌نێوان بازگه‌ى كه‌ڵه‌وانان‌و ناحیه‌ى پیره‌مه‌گرون ته‌قیه‌وه، ئه‌گه‌رچى ڕێكخراوى سى پى تى ده‌ڵێت، "درۆن ئۆتۆمبێله‌كه‌ى كردوه‌ته ئامانج"، چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كیش جه‌ختده‌كه‌نه‌وه، ئۆتۆمبێله‌كه له‌ڕێگه‌ى بۆمبى لكێندراوه‌وه ته‌قێندراوه‌ته‌وه، به‌ڵام سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ئاسایشى سلێمانى له‌ڕێگه‌ى شارپرێس-ه‌وه زانیاریى جیاوازتر ئاشكراده‌كات.
شارپرێس له‌سه‌رچاوه‌ى تایبه‌ته‌وه زانیویه‌تى، ئه‌و ئۆتۆمبێله‌ى ئه‌مشه‌و ته‌قیه‌وه، ئۆتۆمبێلى تایبه‌تى عومه‌رى ئێلخانى زاده جێگرى سکرتێری کۆمەڵەی
شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران بوه‌و ئه‌و دوو كه‌سه‌شى له‌ناو ئۆتۆمبێله‌كه‌دا بون، پاسه‌وانى تایبه‌تى بون.
له‌و زانیاریانه‌ى به‌شارپرێس دراون، دوو پاسه‌وانه تایبه‌ته‌كه‌ى جێگرى سکرتێری کۆمەڵەی
شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران ناویان (هێرش‌و ئارام) بوه، به‌ڵام به‌هۆى ڕوداوه‌كه‌وه هێرش رەنجبەر شه‌هید بوه‌و ئارامیش به‌سه‌ختى برینداره‌و ڕه‌وانه‌ى نه‌خۆشخانه كراوه.
شارپرێس به‌دواداچونى كرد ئاخۆ عومه‌رى ئێلخانى زاده جێگرى سکرتێری کۆمەڵەی
شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران له‌ناو ئۆتۆمبێله‌كه بوه یان نا، زانیارییه‌كان باس له‌وه‌ده‌كه‌ن، جێگرى سكرتێرى كۆمه‌ڵه له‌ناو ئۆتۆمبێله‌كه‌یدا نه‌بوه.
له‌به‌شێكى دیكه‌ى زانیارییه‌كاندا ئه‌وه‌ش ڕونكراوه‌ته‌وه، عومه‌رى ئێلخانى زاده جێگرى سکرتێری کۆمەڵەی
شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران له‌ناوچه‌یه‌ك بوه له‌سنورى پارێزگاى سلێمانى‌و پاسه‌وانه‌كانى له‌كه‌مپى سورداشه‌وه هاتون به‌دوایدا.
چه‌ند زانیارییه‌كى ئه‌منیى باس له‌وه‌ده‌كه‌ن، ڕوداوه‌كه له‌ڕێگه‌ى بۆمبى لكێندراوه‌وه ئه‌نجامدراوه‌و له‌و شوێنه ته‌قێندراوه‌ته‌وه، به‌ڵام ڕێكخراوى سى پى تى ئاشكرایكردوه، ئه‌و ته‌قینه‌وه‌ى ئۆتۆمبێله‌كه له‌ڕێگه‌ى درۆنه‌وه بوه.
سه‌رچاوه‌یه‌كیش له‌ئاسایشى سلێمانى له‌ڕێگه‌ى شارپرێس-ه‌وه زانیاریى جیاوازترى ڕاگه‌یاندو وتى، "ڕوداوه‌كه نه بۆمبى لكێندراوه‌و نه درۆنه، به‌ڵكو ئه‌وه‌ى ڕویداوه، ڕوداوى هاتوچۆ بوه له‌جۆرى وه‌رگه‌ڕان، واته ئۆتۆمبێله‌كه وه‌رگه‌ڕاوه‌و ئاگریگرتوه".
