شارپرێس:
کەناڵی ABC News بڵاویکردەوە کەشتیی فڕۆکە هەڵگری جیراڵد فۆرد لە کەناراوەکانی مەغریب بەرەو ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا تێپەڕیوە.
کەناڵەکە ڕایگەیاندووە، "جیراڵد فۆرد بۆ ماوەیەکی کورت شوێنی خۆی لە کەناراوەکانی مەغریب ئاشکراکردووە لە ڕۆژی چوارشەممەدا کاتێک بەرەو دەریای ناوەڕاست دەڕۆیشت".
فڕۆکە هەڵگرەکە پێشتر ئەرکەکانی لە کەنارەکانی کاریبی ئەنجامداوە.
بەگوێرەی سەرچاوەکان ئەو فڕۆکە هەڵگرە لەکەناراوەکانی ئیسرائیل لەدەریای ناوەڕاست جێگیر دەبێت بەئامانجی پارێزگاری لەشارەکانی ئیسرائیل لەکاتی هەڵگیرسانی جەنگ لەگەڵ ئێران.
ئێران و ئەمریکا ڕۆژی سێشەممە لە نوێنەرایەتی دیپلۆماسی عومان لە جنێڤ دانوستانیان سەبارەت بە بەرنامەی ئەتۆمی ئێران ئەنجامدا. شاندی ئێران بە سەرۆکایەتی عەباس عەراقچی وەزیری دەرەوەی ئێران و شاندی ئەمەریکاش بە سەرۆکایەتی ستیڤ ویتکۆف، نێردەی تایبەتی سەرۆکایەتی ئەمەریکا بوو.