شارپرێس:
سەره‌ڕای تێپەڕبونی چەند مانگێک بەسەر هەڵبژاردنى
ئەنجومەنی گەلی سوریا لەتشرینی یەکەمی 2025، هێشتا پەرلەمان نەیتوانیوە یەکەم کۆبونەوەی
خۆی ئەنجامبدات، ئەمەش لەکاتێکدایە کە سێیەکی کورسییەکان کە تایبەتن بەدامەزراندن
لەلایەن ئەحمەد شەرع سەرۆکی سوریاوه، هێشتا بەنادیاریی ماونەتەوە.
لیژنەی باڵای هەڵبژاردنەکان لەزاری نەوار نەجمە
وتەبێژەکەیەوە ڕایگەیاندوە، دواکەوتنەکە پەیوەندیی بەتەواوکردنی پڕۆسەی نوێنەرایەتی
هەیە لەپارێزگاکانی ڕەققە، حەسەکەو سوەیدا، تا ئەنجومەنەکە شەرعیەتێکی نیشتمانیی
گشتگیرتری هەبێت.
عەبدوڵڵا موسلیم چاودێرى سیاسیی پێیوایه،
ئەو دواکەوتنە تەکنیکی نییە، بەڵکو دەرفەتێکە بۆ دەسەڵاتی جێبەجێکردن تا بێ چاودێری
پەرلەمان بڕیاری هەستیار لەبوارەکانی ئابوریی‌و سیاسەتدا بدات.
چاودێران جهختدهكهنهوه، مانەوەی ئەم بۆشاییە
یاساییە پرسیاری جدی لەسەر توانای ئەنجومەنی نوێ دروستدەکات بۆ گێڕانەوەی متمانەی
هاوڵاتیانو بون بەپردێک لەنێوان دەوڵەتو کۆمەڵگەدا، بەتایبەت دوای سەردەمی بەشار
ئەسەد کە پەرلەمان تێیدا دەسەڵاتێکی ئەووتۆی نەبوو.
لەکاتێکدا حکومەتی سوریا جەخت لەسەر لایەنە
تەکنیکییەکان دەکاتەوە، شەقامی سوریی چاوەڕێی ئەوەیە بزانێت ئایا ئەو ئەنجومەنە دەبێتە
دەزگایەکی کارای چاودێری، یان تەنها درێژکراوەی مۆدێلە کلاسیکییەکانی پێشوو دەبێت.
ساڵی 2024و 2025، پرۆسەی هەڵبژاردن لەسوریا ڕوبەڕوی
بایکۆت‌و ئاستەنگی گەورە بوەتەوە لەلایەن پێکهاتە جیاوازەکانەوە، بەتایبەت کورد‌و
دروزەکان، هۆکارەكهشى وه‌كو كورد‌و پێكهاته‌كان جه‌ختی لهسهردهكهنهوه سیاسییه.
لایەنە کوردییەکان پێیانوایە، ئەو هەڵبژاردنانەى
ئه‌نجامدراون، بێبەشکردنی زیاتر لەپێنج ملیۆن هاوڵاتییە لەمافی دەنگدانو دورە لەبنەماکانی
بڕیاری نێودەوڵەتی، هه‌روه‌ك دوای گۆڕانکارییەکانی کۆتایی 2024و گۆڕانی دەسەڵات لەدیمەشق،
هێشتا پرسی بەشداریی ناوچە کوردییەکان لەهەڵبژاردنەکاندا وەک ئاستەنگی ئەمنی دەبینرێتو
هەڵبژاردن لەپارێزگاکانی حەسەکەو ڕەققە دواخراو به‌ڕێوه‌نه‌چوو.
لەپارێزگای سوەیدا، بەهۆی ناڕەزایەتییە بەردەوامەکان
دژی دۆخی ئابوریی‌و سیاسیی، بایکۆتێکی بەرفراوان هەبوو، لەهەڵبژاردنەکانی 2025دا،
ناوچەکانی سوەیدا لەلیستی ئەو شوێنانە بون کە هەڵبژاردنی تێدا ئەنجامنەدرا، هاوكات
لایەنە ئۆپۆزسیۆنەکان لەباکوری ڕۆژئاواى سوریا به‌تایبه‌ت پارێزگاكانى (ئیدلب‌و
ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی گروپهكانى سه‌ر به‌تورکیا) به‌شداریى پرۆسه‌كه‌یان نه‌كرد.
ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکانى تایبه‌ت به‌مافه‌كانى
مرۆڤ جهختدهكهنهوه له‌سه‌رئه‌وه‌ى، له‌دواى ڕوخانى ڕژێمهكهى ئه‌سه‌ده‌وه
تائێستا هه‌رچى هه‌ڵبژاردنێك ئه‌نجامدراوه، شه‌رعیه‌تى نییه، چونكه وه‌كو ئه‌وان
ده‌ڵێن، "لەژێر کۆنترۆڵی دەزگا ئەمنییەکاندا ئەنجامدراون، باشترین نمونه‌ش هه‌ڵبژاردنى
ساڵى 2024 كه ڕێژەی بەشداریی تێیدا تەنها 38.16% بوە، ئه‌مه‌ش نیشانەی بێئومێدیی
گەلە".
ئەو ئامار‌و زانیارییانە دەریدەخەن، نەبونی بەشداریی
پێکهاتە سەرەکییەکان (کورد، دروزو ئۆپۆزسیۆن) قەیرانێکی شەرعییەتی گەورەی بۆ هەر
پرۆسەیەکی سیاسیی لەسوریا دروستکردوە لەم قۆناغە گواستنەوەیەدا.
