باڵیۆزخانەی ئەمەریکا لەبەغدا لەبارەی ئێرانەوە پەیامێکی بڵاوکردەوە

عیراق

3 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 985 جار خوێندراوه‌ته‌وه


شارپرێس:
باڵیۆزخانەی ئەمەریکا لە بەغدا ڕایگەیاند، دۆناڵد ترەمپ هەڵوێستی ڕوونە لەسەر ئێران.

باڵیۆزخانەی ئەمەریکا لەبەغدا ئەمڕۆ شەممە پەیامێکی وەزارەتی دەرەوەی بڵاو کردووەتەوە و تێیدا دەڵێت" ترەمپ ڕوون بووە لەسەر ئەوەی، ڕژێمی ئێران ناتوانێت بەردەوام بێت لە ناسەقامگیرکردنی تەواوی ناوچەکە."

پەرەسەندنی کۆبوونەوەی سەربازیی ئەمریکا لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، کە گەورەترین کۆبوونەوەیە لەدوای ساڵی 2003ەوە، عێراق دەکاتە یەکێک لە ناوچە ناجێگیرەکانی ناوچەکە، لەگەڵ پەرەسەندنی ترسەکان لەوەی سنوورە دوورودرێژەکەی لەگەڵ ئێران ببێتە گۆڕەپانی شەڕ یان ڕێڕەوێک بۆ ئاڵوگۆڕی سەربازی بە وەکالەت. لە کاتێکدا ئەمریکا بەردەوامە لە بەهێزکردنی ئامادەیی سەربازی خۆی و ئێران هەڕەشەکانی زیاتر دەکات.

ماوەی چەند هەفتەیەکە ئەمریکا خەریکی کۆکردنەوەی هێزی سەربازی بەرچاوە لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا، لەوانە جێگیرکردنی دوو گروپی کەشتی هێرشبەری فڕۆکە هەڵگر، فڕۆکە جەنگیی پێشکەوتوو، تانکەری ئاسمانی سووتەمەنی، لەگەڵ بەرزکردنەوەی بەرگری ئاسمانی و سیستەمی پشتیوانی لۆجستیکی بەرفراوان.

 ڕاپۆرتە ڕۆژئاواییەکان ئەمەیان بە گەورەترین بڵاوەپێکردنی لەو جۆرە لە دوای ساڵی 2003ەوە وەسفکردووە و دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا وادەیەکی داوە بە تاران بۆ گەیشتن بە رێکەوت.

بەپەلە