له‌سلێمانى زۆرترین هاوسه‌رگیریى‌و له‌كه‌ركوكیش كه‌مترین تۆماركراوه‌

کوردستان

2 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 3838 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

دادگاکانی هەرێم ڕایانگەیاند، لەساڵی ڕابردودا زیاتر لە61 هەزار گرێبەستی هاوسەرگیریی لەهەرێم کراون، لەبەرامبەریشدا نزیکەی 16 هەزار خێزان هەڵوەشاونەتەوە، بەروارد بەساڵی پێشتر، حاڵەتەکانی لێکجیابونەوە لەهەولێر زیادیکردوەو لەسلێمانیش ڕوی لەکەمبونەوە کردوە.


به‌گوێره‌ى ئەو  ئامارە فەرمییانەی لەبارەی مامەڵەی دادگاکانی هەرێم بۆ ساڵی 2025 بڵاوکراونەتەوە، لەماوەی یەک ساڵدا 133 هەزارو 936 مامەڵەی جۆراوجۆر لەدادگاکانی پارێزگاکانی (هەولێر، سلێمانی، دهۆک‌و کەرکوک/ گەرمیان) ئەنجامدراون، کە دیارترینیان دۆسییەکانی مارەبڕین‌و لێکجیابونەوەن.

لەساڵی 2025دا پڕۆسەی هاوسەرگیریی لەسەرتاسەری هەرێم ڕوی لەزیادبونکردوەو ئامارەکان بەمشێوەیەن:
لەسەرتاسەری هەرێمی کوردستان:

ئاماری مارەبڕین: 61 هەزارو 328 
تەڵاق‌و لێکجیابونەوە: 15 هەزارو 826

ئاماری گرێبەستی هاوسەرگیریی لەپارێزگاکان:
پارێزگای هەولێر: 

مارەبڕین لەساڵی 2024: 17 هەزارو 591
مارەبڕین لەساڵی 2025: 19 هەزارو 620
2029 گرێبەست زیادیکردوە

پارێزگای سلێمانی: 
مارەبڕین لەساڵی 2024: 18 هەزارو 522
مارەبڕین لەساڵی 2025: 25 هەزارو 687
7116 گرێبەست زیادیکردوە

پارێزگای دهۆک: 
مارەبڕین لەساڵی 2024: 12 هەزارو 199
مارەبڕین لە ساڵی 2025: 12 هەزارو 955
756 گرێبەست زیادیکردوە

پارێزگای کەرکوک/ گەرمیان:
مارەبڕین لەساڵی 2024: 2 هەزارو 706
مارەبڕین لەساڵی 2025: 3 هەزارو 66
360 گرێبەست زیادیکردوە

ئاماری تەڵاق‌و لێکجیابونەوە لەپارێزگاکان:
پارێزگای هەولێر:

لێکجیابونەوە لەساڵی 2024: 3 هەزارو 878
لێکجیابونەوە لەساڵی 2025: 7 هەزارو 113
3235 حاڵەت زیادیکردوە

پارێزگای سلێمانی:
لێکجیابونەوە لەساڵی 2024: 5 هەزارو 745
لێکجیابونەوە لەساڵی 2025: 5 هەزارو 369
376 حاڵەت کەمیکردوە

پارێزگای دهۆک:
لێکجیابونەوە لەساڵی 2024: 2 هەزارو 33
لێکجیابونەوە لەساڵی 2025: 2 هەزارو 354
321 حاڵەت زیادیکردوە

پارێزگای کەرکوک/ گەرمیان:
لێکجیابونەوە لەساڵی 2024: 728
لێکجیابونەوە لەساڵی 2025: 990
262 حاڵەت زیادیکردوە

لەبەشێکی دیکەی ئاماری دادگاکاندا ئاماژە بەئاماری (ڕێگه‌پێدان بەژنهێنانی دوەم) کراوە، لەساڵی ڕابردودا 107 کەس ڕێگەیان پێدراوە هاوسەرگیریی دوەم بکەن، زۆرترین ڕێپێدانیش لەپارێزگای هەولێر بوە کە 42 حاڵەت بوە، سلێمانی 39 حاڵەت‌و دهۆک 26 حاڵەت، لەناوچەی کەرکوک‌و گەرمیانیش هیچ ڕێپێدانێک بۆ ژنهێنانی دوەم نەبوە.

بەپەلە