برینداری دوەمی ڕوداوەکەی ئەمرۆی سلێمانی گیانی لەدەستدا

کوردستان

10/10/2025‌ 737 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

کەمێک لەمەوبەر، برینداری دوەمی ڕوداوی تەقینی بەرمیلە نەوتەکەی گەڕەکی زانکۆی شاری لەسلێمانی، بەهۆی سەختی برینەکەی گیانی لەدەستدا.


بەگوێرەی زانیارییەکانی شارپرێس، دوای چەند کاتژمێرێک مانەوە لە نەخۆشخانە، کەمێک لەمەوبەر ئەو کرێکارە گیانی لەدەستدا کە لەکاتی کارکردن لە ئیزۆگامی ماڵێکی گەڕەکی زانکۆی شاری سلێمانی، بەهۆی نزیکی لە بەرمیلێکی نەوت تەقینەوە ڕویدا و بەشێکی زۆری جەستەی سوتا.

پێشتر، سامان نادر، بەڕێوەبەری سەنتەری فریاکەتنی خێرای سلێمانی بە شارپرێسی ڕاگەیاندبوو، لەو شوێنەدا دوو کرێکار کاریان دەکرد، یەکێکیان دەستبەجێ گیانی لەدەستدا و کرێکارەکەی تریش بریندارە و جەستەی بەرێژەی 100% سوتاوە.

محەمەد سەردار