پڕۆژەی منداڵانی سوپەر لەئەمریکا: چۆن دەستەبژێرەکان پێناسەی منداڵبون دەکەنەوە

تەندروستی

20/10/2025‌ 1316 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

لە(سیلیکۆن ڤاڵی)ى ئەمریکا شۆڕشێکی نوێ بەخۆوە دەبینێت لەبواری ته‌کنەلۆژیاو زاوزێدا کە لەلایەن کۆمپانیا تازەپێگەیشتوەکانەوە بەڕێوەدەبرێت، وەک (Orchid Health) کە لەلایەن (نور سدیقی) دامەزراوە.


ئەم کۆمپانیایانە ئامانجیان پشکنینی تەواوی جینەکانی کۆرپەلەیە بۆ دەستنیشانکردنی ئەگەری توشبونیان بەزیاتر لە 1200 نەخۆشیی دەگمەن، بەبەکارهێنانی ئەلگۆریتمی پێشکەوتوو کە "نمرەی مەترسی فرە-جینی" بەرهەمدەهێنن.

ئەم تەکنیکە، کە تێچوی پشکنینەکەی نزیکەی 2500 دۆلارە، لەلایەن چینی دەوڵەمەندی هەڵبژاردەوە بەکاردەهێنرێت‌و بەسەرەتای سەردەمی "ئەندازیاری بۆماوەیی کەسی" دادەنرێت.

کەسایەتی دیار وەک (ئیلۆن مەسک) پشتیوانی لەپڕۆژەکە دەکەن‌و وەک چارەسەرێک بۆ قەیرانی کەمبونەوەی ڕێژەی لەدایکبون لەڕۆژئاوا سەیر دەکرێت.

بەڵام ڕەخنەگران هۆشداریدەدەن لەگۆڕانکارییەکی مەترسیدار لەچارەسەرکردنەوە بۆ هەڵبژاردن‌و مەترسی دروستکردنی "چینی بایۆلۆژی هەڵبژاردە"و جیاکاری بۆماوەیی نوێ.

سدیقی پێیوایە، منداڵێکی تەندروست مافێکی مرۆییە، لەکاتێکدا پڕۆژەکە مشتومڕێکی ئەخلاقی دەوروژێنێت دەربارەی ئەوەی کێ بڕیار لەسەر "باشترین جینەکان" بدات.

ئاکۆ عەبدوڵڵا ئاڵی